Sangar Hamad Azeez
06 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
جێگری لێپرسراوی کاروباری ئاڤراسیا و ئەورووپا، ماتیۆ پاڵمەر رایگەیاند کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بڕیاریدا بە پێدانی دەستخۆشانە (پارە) بەو کەسانەی کە زانیاری لەبارەی شوێنی هەریەک لە بەرپرسانی باڵای رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە موڕاد قەرەیلان، جەمیل بایک و دوڕان کاڵکان دەدەن بۆ ئەوەی بکرێنە ئامانج.
بەگوێرەی روونکردنەوەیەکی باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، ئەو بڕیارەی ئەمریکا دوای سەردانی ماتیۆ دێت بۆ ئەنقەرە و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی تورکیا.
پاڵمەر جەختی کردەوە لەوەی کە لەبابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبن لە کاری هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانمان لە ناتۆ تورکیا و گوتی: "لە پەراوێزی سەردانەکەمدا بۆ تورکیا، بەخۆشحاڵییەوە ناوی هەریەک لە بەرپرسانی باڵای رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە موڕاد قەرەیلان، جەمیل بایک و دوڕان کاڵکان رادەگەیەنین کە لە چوارچێوەی پرۆگرامی "Rewards for Justice" خەڵات بۆ دادپەروەری هەرکەسێک زانیاری لەسەر ئەو سێ بەرپرسە بدات ئەوە بۆ موراد قەرەیلان (پێنج ملیۆن دۆلار) بۆ جەمیل بایک ( چوارملیۆن دۆلار) و بۆ دوران کاڵکان (سێ ملیۆن دۆلار) دەبەخشین.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت "لە ساڵی 1997ـەوە ئەمریکا پەکەکەی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە. لە ساڵی 2011ـەشدا ئیدارەی ئەمریکا پەکەکەی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی جیهانی ناساندووە".