Mazın Asad
21 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ئیستانبوڵ لە سەردەمی فاتیحەوە تا ئێستا، پایتەختی زانست، کولتوور، سیاسەت و بازرگانییە. ئەمڕۆش ئیستانبوڵ سەرباری ئەو ھەموو پێشھاتە، ھێشتا بەپێوەیە. ھێشتا یەکێکە لە قەڵاکانی شارستانییەتی تورک-ئیسلام. کاتێک سەرۆکی شارەوانی بووم، دانیشتوانەکەی ھەشت ملیۆن بوو، ئێستا ١٥ ملیۆنە. شارێکی لەم جۆرە، یەکێکە لە شارە بێوێنەکانی جیھان".
ئەردۆغان لە لوتکەی نێودەوڵەتی شار و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ناوەندی کۆنگرەی داود پاشا لە ئیستانبوڵ گوتارێکی پێشکەش کرد.
لەمیانی گوتارەکەیدا سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ئیستانبوڵ لە سەردەمی فاتیحەوە تا ئێستا، پایتەختی زانست، کولتوور، سیاسەت و بازرگانییە. ئەمڕۆش ئیستانبوڵ سەرباری ئەو ھەموو پێشھاتە، ھێشتا بەپێوەیە. ھێشتا یەکێکە لە قەڵاکانی شارستانییەتی تورک-ئیسلام. کاتێک سەرۆکی شارەوانی بووم، دانیشتوانەکەی ھەشت ملیۆن بوو، ئێستا ١٥ ملیۆنە. شارێکی لەم جۆرە، یەکێکە لە شارە بێوێنەکانی جیھان".
لەبارەی شاری ئیستانبوڵ، ئەردۆغان گوتی: جوانترین شتی شارە دێرینەکان نۆژەنکردنەوەیانە بێ لەدەستچوونی بنەما سەرەکییەکانی. لەم رووەوە ئیستانبوڵ شارێکی دانسقەیە. بەڵام ئێمە ناوازەیی ئەو شارەمان نەزانی و خراپەمان بەرامبەر کرد ھێشتاش خراپەی بەرامبەر دەکەین. منیش لەوە بەرپرسیارم".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "ئێمە زۆربەی جار شتە بەنرخەکانی دەستمان کاتێک کە لەدەستی دەدەین قەدری دەزانین. وەک پێویست نەمانتوانیوە بایەخ بەھا بە نرخەکانی باوباپیرانمان بدەین کە وەک خەزێنەن. نموونەی روونی ئەمەش بوارەکانی شارداری و ئەندازییە. پێشتر چەندین جار لە کۆبوونەوەکان ئاماژەمان بە کەموکورتی زۆر جددی و ھەڵە لە بواری شارداری لەم ساڵانەی دواییدا کردووە. بینینی دوورکەوتنەوە لە دیمەن و جوانی بەھای شارستانێتییە ریشەییەکانمان و بڵاوبوونەوەی بیرۆکەی ئەندازەیی تاکە جۆرێک مایەی خەمبارییە. شارێک کە ھاوشێوەی قوتوی شقارتە لە یەک بچێت، لە شارستانێتی ئێمەدا بوونی نییە. جوانی شارەکان کە بە جیاوازییەکانییەوە لە یەکتر جیا دەکرێنەوە، یەک یەک لەناو دەچێت. بەداخەوە نیگەرانییە ماددییەکان دەخرێتە پێش زۆرێک لە ھەستیارییەکانمان".
ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند: "ئەگەر خانووەکانمان فراوان دەبن دڵمان تەنگ دەبێ. تا تەلارەکان بەرزدەبنەوە ئاسۆمان تاریک دەبێ. تا دێ شارەکانمان دەبنە شوێنی تەنھابوونی ملیۆنان مرۆڤ بەیەکەوە. لە سەردەمێکدا دەژین کە کە کەلوپەل زاڵبووە و خۆپەرستی تەشەنەی سەندووە و خۆدەرخستن باویەتی و دڵگەرمی نەماوە. بەداخەوە تا دێت کەمبوونەوەی کەشی خۆشەویستی و بەزەیی و سنگفراوانی و ھەڵکردن کەمبۆتەوە. بەجۆرێک یەکسەر ھاوسەنگی مرۆڤ تێکدەدا. ھەر پڕۆژەیەک ھەرچەند سەرنجڕاکێش بێ کە مرۆڤ و سرووشتی نەکردە چەق لەبەرچاوی من ھیچ بەھایەکی نییە".
لەبارەی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا، ئەردۆغان گوتی: "لە تورکیا شارەوانییەکان، کلیلی بوونە دەسەڵات و مانەوەن لە دەسەڵاتدا. چونکە دیموکراسی لە حکوومەتی خۆجێی و شارەوانییەکانەوە دەستپێدەکات. ئەگەر حکوومەتی خۆجێی لەمەدا سەرکەوتوو نەبێت، ھیچ پارتێک ئەگەری سەرکەوتنی نییە لە دسەڵاتدا. لە ساڵی ٢٠١٩شدا ئەم دۆخە بە ھەمان شێوە دەبێت. مانگەکانی ئازار و تشرینی دووەم، کلیلی ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩، ھەڵبژاردنی ئیدارە خۆجێیەکان دەبێت لە مانگی ئازاردا. ئێمە بەم تێگەیشتنەوە ئامادەکارییەکانمان ئەنجامدەدەین. ئاگاداری چاوەڕوانییەکانی گەلەکەمانین. تا ئەمڕۆ پارتێک بووین کە بەگوێرەی پەیام و داواکارییەکانی گەلەکەمان ھەنگاومان ناوە."
سەرکۆماری تورکیا لە کۆتایی قسەکانیدا رایگەیاند: "دەبێت کۆمەڵگەیەک بنیات بنێین کە پێویستی بە زەکات نەبێت. دەبێت کۆمەڵگەیەک بنیات بنێین کە پێویستی بە خێڕ نەبێت. بگرە دەبێت لە تەواوی دنیادا مرۆڤایەتییەک بنیات بنێین کە ئەمەی تێدا پێویست نەبێت، ئەگەر ھەبێت، وەک ئەمڕۆ دەبێت دەستی یارمەتیان بۆ درێژ بکەین".