Aykut Yılmaz
01 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
هاوکات لەگەڵ تەقینەوەی ئەمڕۆ بەیانی بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش سەر بە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، وەرزی دووهەمی ٢٨مین خولی پەرلەمانی تورکیا لە ژێر چاودێڕی چڕی ئەمنیدا دەکرێتەوە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی ناو پەرلەمان دەست کەوتووە، دوای تەقینەوەی ئەمڕۆ بەیانی بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش سەر بە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، پەرلەمانی تورکیا ئاستی چاودێری ئەمنی بۆ بەرزترین ئاستی خۆی بەرز کردووەتەوە. چاودێرییەکان زیاد بووە و بە وردی چاودێری هاتنەوە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلەکان دەکات.
بە پێی ئەو زانیارییانە، هیچ گۆڕانکارییەک لە پڕۆگرامەکانی کردنەوەی وەرزی دووهەمی ٢٨مین خولی پەرلەمانی تورکیا ئەنجام نەدراوە و بە پێیە، رێوڕەسمی تایبەت بە کردنەوەی وەرزی دووهەمی ٢٨مین خولی پەرلەمانی تورکیا سەرەتا لە کاتژمێر ١٣:٠٠ خولەکی ئەمڕۆ بە چوونە سەر مەزار ئاتاتورک و کاتژمێر ١٤:٠٠ بە گوتاری سەرۆکی پەرلەمان نوعمان کورتوڵموش دەست پێدەکات و میوانانیش بۆ رێوڕەسمی کردنەوەی پەرلەمان لە شوێنی تایبەت بە خۆیان پێشوازییان لێ دەکرێت.