Ramal Mahmood
11 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2017
ئیستانبوڵ - AA
ئەنجامدەری هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر یانەی شەوانەی رەینای ناوچەی ئۆرتاکۆی ئیستانبوڵ، عەبدولقادر مەشاریپۆڤ رەوانەی دادگای چاغڵایان کرا.
بەپێی زانیارییەکان، لیکۆڵینەوەکان لە مەشاریپۆڤ لە هۆبەی دژە تیرۆری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ تەواو بوون کە لە ١٩ی کانوونی دووەم لە ماڵێک لە ناوچەی ئەسەنیورت دەستگیر کرابوو.
دوای پشکنینی تەندروستی، مەشاریپۆڤ رەوانەی دادگای چاغڵایان لە ئیستانبوڵ کرا.