Sangar Hamad Azeez
11 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2017
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم لەبارەی گۆڕانكاری ده‌ستووریی رایگەیاند "به‌ناوی گه‌ل ده‌ڵێین "به‌ڵێ"، له پێناو گه‌ل ده‌ڵێین "به‌ڵێ". ده‌ڵێین به‌ڵێ بۆ به‌ڵێی گه‌له‌كه‌مان. رۆژان ده‌ژمێرین بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیستەمی حومكڕانیهی توركیا پێویستی پێیه‌تی و شایسته‌ی گه‌له‌كه‌مانه".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم بەشداری لە کۆبوونەوەی راوێژکاری و هەڵسەنگاندنی سەرۆکی شارەوانییەکان کرد کە بە دروشمی "هەنگاوی پیرۆز بۆ بوژاندنەوەی شار بەشار" لە شارۆچکەی کەمەر لە ئەنتاڵیا بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا یڵدرم گوتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا باسی لە گشت‌پرسیی گۆڕانکاری دەستووویی تورکیا کرد و گوتی: "لە ئایندەدا گشتپرسییەکمان لەبەردەمە، و بەروارەکەش دیاریی کراوە کە دەکاتە رۆژی یەکشەممە، ١٦نیسان. لەو رۆژە گەلەکەمان دەچێتە سەر سندوقی دەنگدان. بە مەبەستی ئایندەیەکی باشتر، تورکیایەکی بەهێزتر، بوژاندنەوەی شارەکان دەچینە سەر سندوق. ئایا ئامادەن بۆ ئەوەی پێویسیە لەسەر سندوقەکان بیکەن، ئامادەن تورکیا بەرەو لووتکە ببەن و وانەیەک بە ناپاکەکان بدەن ؟ سەرکۆمارمان دوێنی گۆڕانکارییەکانی دەستووری پەسند کرد ئینشائەڵڵا تا ١٦ی نیسان سەردانی هەموو شارەکان دەکەین، لە دەرگای هەموو ماڵەکان دەدەین. راستی و دروستی شتەکان بۆ گەلەکەمان باس دەکەین. هەر لە ئێستاوە خێری پێوەبێت".
ناوبراوی رەخنەی لە هەڵوێستی جەهەپە گرت و گوتی: ''بەداخەوە، جەهەپە لەجیاتی ئەوەی کە چارەسەری کێشەی نیشتمان بکات، چی کرد، هەموو رێگەیەکی گرتەبەر بۆ ئەوەی کە جیاکاریی لەنێو کۆمەڵگەدا بەرپا بکات و جەمسەرگیریی بێنێتە ئاراوە، هێشتاش بەردەوامە لەسەر هەمان کار. دەڵێن ئەگەر 'هەمواری دەستوور لە گشتپرسییدا پەسەند بکرێت ئەوا نیشتمان دابەش دەبێت'. بەسە ئیتر، هیچ کەس هێزی ئەوەی نییە تورکیا دابەش بکات''.
یڵدرم لە دررێژەدا گوتی: "سه‌رۆكی گشتیی پارتی سه‌ره‌كی ئۆپۆزسیۆن، به‌گشتیی به هه‌مان زمانی فهتۆچییهكان، په‌كه‌كه‌ییه‌كان، هه‌ده‌په‌ییه‌كان قسه ده‌كات. ئه‌وه له‌وان ناوه‌شێته‌وه. پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی جێگره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته. بەشوێن پێ هه‌ڵگرتنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان زیان به ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌وه‌ش ئه‌و هاووڵاتیانه‌مان نیگەران ده‌كات كه لایه‌نگری ئه‌ون و پشتیوانی لێده‌كه‌ن".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رووی قسەکانی لە سەرۆکی گشتی جەهەپە کرد و گوتی: ''بەڕێز کاک کەمال، واز لەگوێگرتن لە قسەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییانە بهێنە، گوێ لە قسەی گەل بگرە. گەل داوای برایەتی، یەکگرتوویی، پێکەوەیی و تورکیایەکی رۆشن دەکات. با لەسەر ئەم رێگە پیرۆزە یەک بین، پێکەوە و یەکگرتوو بین و تورکیا بین. وەک گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن، وا دیارە کە جەهەپە لەجیاتی نەیاریی دەسەڵات، نەیاریی گەل دەکات، جەهەپە نەیاریی کۆماری دەکات و هاوکات نەیاریی دیموکراسی دەکات''
یڵدرم گوتیشی: "ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شت و گوزارمان ده‌ستی به ئاماده‌كاریی كهمپینێک كرد. ناوی ئه‌و کەمپینە'شه‌یدای نیشتمانم' به هه‌ر كه‌سێك له هاووڵاتیانمان ده‌ڵێین كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، ئه‌وانه‌ی شه‌یدای وڵاتن، هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌مان كه خه‌مبارن، با پشووه‌كانی ئه‌م هاوینه له وڵاته‌كه‌یاندا به‌سه‌رببەن".