وان
ئەنجومەنی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی لەپەرلەمانی تورکیا بۆ پرۆسەی ئاشتی بە سەرپەرشتی پارلەمانتاری AK-PArti ناجی بوستانچی لە گەڵ بنەماڵەی ئەندامانی PKK، فەرمانەکانی سەربازی تورکیا، رێکخراوی مەدەنی، دایکانی ئاشتی و پیاو ماقولانی شاری وان بەمەبەستی ھەڵسەنگاندنی پرۆسەی ئاشتی و رێگەکانی چارەسەری کۆبوەوە.
پاش کۆبونەوە، رێکخەری رێکخراوە مەدەنیەکانی وان شەمسەدین بەکر بۆ AA گوتی: "بۆ ئاشتی و چارەسەری کورد دەستپێشخەری دەکا و تا ئێستا پروسەی ئاشتی بە شێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێ و ھەموو کەسێک لە سەرخستنی ئەو پرۆسەیە بەرپرسیارە."
ئەندامی کۆمەلەی دایکانی ئاشتی وەسفیە کێیە گوتی: "ھەموومان بەرپرسین و ئەوەی لە تواناماندایە دەبێ بیکەین، تا کێشەکان چارەسەر نەکرێن وئاشتی سەقامگیر نەبی، خەڵکی تورکیا ناتوانی بە ئارامی بژی."
ھەروەھا گوتی: "ماوەی ٣٠ ساڵە دایکانی ئەو وڵاتە دەگریێن و ئێمە وەک دایکانی ئاشتی و دایکانی سەرباز و پۆلیس داوا دەکەین خوێنڕشتن راگیرێ و گوندەکان ببوژێنەوە و ھاووڵاتیان بگەڕێنەوە گوندەکانیان و کێشەی زمان چارەسەر بکرێ."
ئەندامی رێکخراوەکانی مەدەنی لە وان ماھیر چەلەن گوتی: "دەبێ گرنگی ژیانی مرۆڤ بزانرێ و ساڵی رابردوو کوڕێکی من لە سەربازی و کۆرەێکی دیکەم لە چیا لە گەڵ PKK بوون و خەمی گرانی من ئەوەبوو برا برامبەر برا شەڕ بکا، ھیوادارم خوای گەرورە ئەو خوێنڕشتنە نەھێلی و بەھەزاران خێزانی وەک من ھەن، ئیتر ئێمە شەڕمان ناوێ."