دیاربەکر AA
چالاکوانێکی شاری دیاربەکر بە ناوی (جێم شیرین) بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، بڕیاری داوە بە پآ لە دیاربەکرەوە بەرەو ئیستەنبول بڕوات، جێم بە ئەنادۆڵوی گوت "مەبەستی من سەرخستنی پرۆسەی ئاشتییە لە وڵاتدا، ئەویش بە سەرنج ڕاکێشانی خەڵکی بۆ لای پرۆسەکە، بە درێژایی ڕێگاکەم ھەرکەسێک ببینم باسی پرۆسەکەی بۆ دەکەم, گرنگی ئاشتی و برایەتی و یەکبوون و ئارامگرتن بۆ ھەمووان دەخەمە ڕوو، ئەم کارەی خۆم بە پەرستش دەزانم و دەخوازم خوا ئاشتیمان بۆ فەراھەم بێنێ."