دیاربەکر
جەم شیرین لە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەنووسیدا لە دیاربەکر رایگەیاند، بۆ پیشاندانی پالپشتیی خۆی بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، لە دیاربەکرەوە تا ئیستەنبۆڵ بەپێ دەبرێ.
شیرین پێشتر بە بۆنەی دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی، بەپێ لە ئەنقەرەوە چووەتە دیاربەکر.
جەم شیرین چالاکوانی بەرەگەز کوردی خەڵکی دیاربەکر بۆ پیشاندانی پالپشتی خۆی و بەردوامیی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، ئەمجارەش بەپێ لە دیاربەکر بۆ ئیستەنبۆل دەبرێ.
جەم شیرین لەبارەی چالاکیەکەیەوە گوتی، لەو بڕوایەدام ھەر رۆژێک ٣٠ تا ٤٠ کیلۆمەتر ببڕم و لەو جێگایانەی پشوو دەدەم، باسی پرۆسەی ئاشتی بۆ گەلی تورک دەکەم. ئێمە و تورک برای یەکترین.