Zana Natık Kerem
07 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2018
بەغدا ــ AA
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، فاتیح یڵدز رایگەیاند کە حکوومەتی وڵاتەکەیان، بڕیاری دواخستنی پڕکردنەوەی بەنداوی ئەلیسۆ تا مانگی تەمووز داوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری بەغدا، فاتیح یڵدز گوتی: "بابەتی پڕکردنەوەی بەنداوی ئەلیسۆ لە تورکیا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست تەنانەت خودی سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان گرنگی پێداوە و داوای لە وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی تورکیا کردووە بە زووترین کات ئەو دۆسییە چارەسەر بکات".
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا ئەوەشی روونکردەوە کە پێی رێنماییەکان، بڕیاری دواخستنی پڕکردنەوەی بەنداوی ئەلیسۆ تا مانگی تەمووز دراوە، گوتیشی: "لە سەرەتای مانگی تەمووز جارێکی دیکە دەست دەکەین بە پڕکردنەوەی بەنداوەکە کە دواتر بەشێکی زۆری ئاوی بەنداوەکە بۆ عێراق دەگرێتەوە ھەر لەو چوارچێوەیەی کە پێشتر لەسەری رێککەوتووین، کار دەکەین".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.