Sinan Özmüş,1 23
07 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2018
ئانتاڵیا – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "له راستیدا ئه‌مریكا له منبج به‌رپرسیارییەتی هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌مریكا رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له‌وێ به‌ڕێ ده‌كات و ئه‌وێ له‌وان پاک ده‌بێته‌وه. كێشه‌یه‌كی جدیش ئه‌وه‌یه كه دواتر ئه‌وانه ده‌چنه كوێ".
له میانی به‌شداریكردن له چالاكییه‌كدا له ئەنتاڵیا چاوش‌ئۆغڵو وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی گه‌یشتنه رێكکه‌وتنی توركیا و ئه‌مریكا له‌باره‌ی نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ی منبج، چاوش‌ئۆغڵو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه دوای منبج نه‌خشه‌ڕێگاكه له رۆژهه‌ڵاتی فوڕاتیش له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی له ژێر ده‌ستی یه‌په‌گه‌دان ده‌خرێته واری جێبه‌جێكردن.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا به پێی لێكتێگه‌یشتنه‌كه دوای پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له تیرۆریستان راده‌ستی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌وێ ده‌كرێته‌وه.
وەزیری دەرەوەی تورکیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا به‌رپرسیارییەتی له ئه‌ستۆدایه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی تیرۆریستان له منبج و گوتی: "من تیرۆریستهكانم نهبردووەته ئه‌وێ و چه‌كم نه‌داونه‌تێ. پێویسته سووریا له‌و تیرۆریستانه پاك بكرێته‌وه. مه‌به‌ست له نهخشهڕێگاكهمان ئه‌وه‌یه. پێویسته سه‌قامگیری له‌و ناوچه بهێنینه دی. تاكو یه‌په‌گه له‌وێ بێت سه‌قامگیری نایه‌ته دی. بۆچی ئه‌و ٤٠٠ هه‌زار كورده‌ی په‌نایان بۆ توركیا هێناوه ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وێ؟ ئێمه دوای ئه‌وه‌ی دوو هه‌زار كیلۆمه‌ترمان له ده‌ست داعش ده‌رهێنا نزیكه‌ی ١٧٠ هه‌زار په‌نابه‌ری سووری له توركیاوه گه‌ڕانه‌وه ئه‌و ناوچانه. ئێستا یه‌په‌گه نزیكه‌ی له سه‌دا ٢٥ی خاكی سووریای كۆنتڕۆڵ كردووه. یه‌ك عه‌ره‌ب و كوردیش بۆ ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌وان ناگه‌ڕێنه‌وه. خۆی یه‌په‌گه، په‌كه‌كه به مه‌به‌ستی پاكتاوی ره‌گه‌زی ئه‌وانی دوورخستووەتهوه. بۆیه پێویسته ئه‌و ناوچانه له‌وان پاك بكرێته‌وه. له قه‌ندیل ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ین و له‌وێش رایاندهماڵین. له‌وێ په‌كه‌كه بۆ خۆی فەرمانڕەوایە و له ده‌ره‌وه پشتگیر ده‌كرێت به‌ڵام له سووریا ئه‌و ناوچانه له ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌مریكادان. له راستیدا ئه‌مریكا له منبج به‌رپرسیارییەتی هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌مریكا رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له‌وێ به‌ڕێ ده‌كات و ئه‌وێ له‌وان پاك ده‌بێته‌وه. كێشه‌یه‌كی جدیش ئه‌وه‌یه كه دواتر ئه‌وانه ده‌چنه كوێ. به دڵنیاییه‌وه له دوای منبج نه‌خشه‌ڕێگاكه له شوێنه‌كانی دیكه‌ش جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئێستا كۆبوونه‌وه‌كانمان له ئاستی سه‌ربازیی و هه‌واڵگری ده‌ستیان پێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا له منبج نه‌خشه‌ڕێگاكه بكه‌وێته واری جێبه‌جێكردن. دواتر قسه له‌باره‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه ئه‌وان بچنه كوێ".