Zafer Fatih Beyaz
17 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا و لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە و دواتریش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان رێکخست.
لە پێش کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی ئەردۆغان کازمی، دوو رێککەوتن لە نێوان ھەردوو ولاتدا واژووکران.
لەم چوارچێوەیەدا، "رێککەوتنی رێگرییکردن لە وەرگرتنی باجی دووانە و رێگرییکردن لە خۆدزینەوە لە باج لە نێوان حکوومەتی کۆماری عێراق و حکوومەتی کۆماری تورکیا" لەلایەن وەزیری خەزێنە و دارایی تورکیا لوتفی ئەلڤان و وەزیری پلاندانانی عێراق خەلید بەتاڵ ئەلنەجم واژووکران.
"کۆنووسی لێکتێگەیشتنی ھەماھەنگی کلتوری لە نێوان وەزارەتی کلتور و گەشتوگوزاری تورکیا و وەزارەتی رۆشنبیری، گەشتوگوزار و ئاسەوارە دێرینەکانی عێراق" کە لە لایەن وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن و اژووکران.
ھەریەک لە جێگری سەرکۆماری تورکیا فوئاد ئۆکتای، وەزیری ژینگە و شارسازی تورکیا موراد کوروم، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا فاتیح دۆنمەز، وەزیری بەرگریی تورکیا خولوسی ئاکار، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکانی تورکیا بەکر پاکدەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا جەنەڕاڵ یاشار گولەر، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا فەخرەددین ئاڵتون، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراھیم کاڵن، سەرۆکی کاروباری کارگێڕی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا مەتین کراتڵی، سەرۆکی دەزگای ھەوالگریی نیشتیمانی تورکیا (میت) ھاکان فیدان و سەرۆکی کاروباری ئایینی عەلی ئەرباش ئامادەی رێورەسمەکە بوون.