Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
02 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی لە میانی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمان، گوتارێکی پێشکەشکرد.
دەولەت باخچەلی لە گوتارەکەیدا رایگەیاند "نرخی دراوەکان دابەزی و دادەبەزێت. ئاگری ئابووری کوژایەوە و دەکوژێتەوە. ئەی باشە ئەو زیادکردنانەی لە نرخدا ئەنجامدران، بەرزکردنەوەی نرخەکان چی لێدێت، هاوشێوەی ئەوەی بەرزکراوەتەوە دادەبەزێنرێتەوە؟ پێویستە حکوومەت هەڵپەرستە فێلباز و نهێنیکارەکان دانە دانە دەستنیشان بکات. ئەوانە بدۆزێتەوە کە گەنجینەکانیان پڕکردووە، ئەوانەش کە هێندەی پارەی نێو هەژماری بانکەکەی خۆماڵییە و سەرمایەی بۆ دەرەوەی وڵات رفاندووە، بە دڵنیاییەوە پێویستە ئەم نیازپیسانە ئاشکرابکات".
دەولەت باخچەلی گوتی: "ئەگەر ئەڵمانیا رێز لە مافی سەروەریی تورکیا بگرێت، پێویستە فەتۆ وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بەڵکو وەک رێکخراوێکی خوێنڕێژی خراپتر لە پەکەکە، بناسێنێت و فەتۆچییەکانی وڵاتەکەی رادەست بکاتەوە".
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی راشیگەیاند "جگه له سهرۆكایهتی شارهوانی ئیستانبوڵ، له ههموو شوێنێك، له چوارچێوهی ههموو ههڵبژاردنێكدا، ههموو گهوره شارێكدا، پارێزگا، شارهوانی و ناحیهكاندا كاندیدمان دهبێت و بهشداری له ههڵبژاردنهكانی ئیدارهی ناوچهكان دهكهین. بەدڵنیاییەوە سەردەکەوین، پشت بەخوا باشترین ئەنجام بەدەست دەهێنین. ئێمە پابەندین بە هاوپەیمانیی کۆمارەوە".