Sangar Hamad Azeez
16 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
بڕیاری باری نائاسایی تورکیا کە رۆژی پێنج شەممە ١٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١:٠٠ەوە دەست پێدەکات تا سێ مانگ. رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا.
بڕیارەکە کە بە واژووی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا تیایدا هاتووە: " بڕیاری ١١١٦ی کە لە ٢١ی تەمووزی ٢٠١٦ سەبارەت بە باری نائاسایی لە پەرلەمانی تورکیا دەرکرا و لە تەواوی وڵات جێبەجێ کرا، بڕیارەکە بە ژمارە ١١٥٤ لە ١٧ی تەمووزی ٢٠١٧ جارێکی دیکە درێژکرایەوە. پێنج شەممەی داهاتوو ١٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١:٠٠ بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە درێژ دەکرێتەوە . سەبارەت بە بابەتەکەش ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ بە چاوپێخشاندنەوە لە بڕیاری ٥٠٤ پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردووە لە هەمان رۆژدا".