Abdullah Shukur
16 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا و جێگری سەرۆکوەزیران بەکر بۆزداغ گوتی: " پێشنیاری بڕیاری داخستنی کایەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی ھەرێمی کوردستانی عێراق لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا کراوە و بڕیارەکەش لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرکراوە. بەم پێیەش لەمەودوا ھیچ فڕۆکەیەک بە ئاسمانی تورکیاوە ناچێتە ھەرێمی کوردستانی عێراق و لەوێشەوە ھەر فڕۆکەیەک ھەڵبستێت نابێت بەسەر کایەی ئاسمانی تورکیا دابێت".
بۆزداغ لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا بە سەرکردایەتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەندیدار بە رۆژەڤی دایەوە.
گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا و جێگری سەرۆکوەزیران، بەکر بۆزداغ گوتی لەبارەی داخستنی کایەی ئاسمانی تورکیا بەرووی ھەرێمی کوردستان گوتی: " پێشنیاری بڕیاری داخستنی کایەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی ھەرێمی کوردستانی عێراق لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا کراوە و ئەنجوومەنی وەزیرانیش بڕیارەکەی دەرکردووە. بەم پێیەش لەمەودوا ھیچ فڕۆکەیەک بە ئاسمانی تورکیاوە ناچێتە ھەرێمی کوردستانی عێراق و لەوێشەوە ھەر فڕۆکەیەک ھەڵبستێت نابێت بەسەر کایەی ئاسمانی تورکیا دابێت".
بۆزداغ راشیگەیاند کە بڕیاری درێژکردنەوەی باری نائاسایی بۆ سێ مانگی دیکە دەرکراوە و ئەم بڕیارەش رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی وڵاتەکەی کراوە.
بۆزداغ لەبارەی رادەستکردنەوەی دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل بە حکوومەتی ناوەندی عێراق گوتی: "لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا پێشنیاری رادەستکردنی دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل (خابوور) بە حکوومەتی ناوەندی عێراق کراوە و ئەم پێشنیارەش بە حکوومەتی تورکیا دراوە. بەم پێیەش ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا لەمبارەیەوە بڕیاری دەرکردووە و کاری پێویست دەستیپێکردووە. لە دوای تەواوبوونی کارەکان ئەم دەروازەیە بە تەواوی دەکەوێتە دەست حکوومەتی ناوەندی عێراق و تورکیاش لەم شوێنە تەنھا مامەڵە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی دەکات".
گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا و جێگری سەرۆکوەزیران بەکر بۆزداغ زیاتر گوتیشی: "ئەو ھەنگاوەی عێراق بۆ گەڕانەوەی کەرکووک لە راستیدا ھەنگاوێکی درەنگ بوو. لەبەر ئەوەی لەوێ ھێرش بۆسەر سەروەری یاساو یەکپارچەیی خاکی عێراق ھەبوو و دەستوور پێشێڵ دەکرا. بەر گرتن لەو پێشێلکاریانە و ھێرشەکانیش بە دڵنایەوە بە گرنگ دەزانین".