Sangar Hamad Azeez
11 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2016
بورسا - AA
بەمەبەستی سەردانیکردنی سەرۆکی پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجالان لە دوورگەی ئیمراڵی، محەمەد ئۆجالانی برای گەیشتە شارۆچکەی گەملیک لە بورسا.
لەمیانی لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان، پارێزەری عەبدوڵڵا ئۆجالان مەزڵوم دینچ ئاشکرایکرد بەمەبەستی سەردانیکردنی ئیمراڵی لەگەڵ محەمەد ئۆجالان هاتوونەتە شارۆچکەی گەملیکی سەر بە پارێزگای بورسا.
ئەو پارێزەرە ئاشکراشیکرد تاکە داوای ئۆجالان سەردانیکردنی بوو ئەو داوایەشی دێتە دی.
دواتر دینچ و محەمەد ئۆجالان، بەمەبەستی ئەنجامدانی رێکاری یاسایی ناسنامەکانیان رادەستی فەرماندەی جەندرمەی شارۆچکەکە کرد.
چاوەڕواندەکرێت دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان، براکەی ئۆجالان و پارێزەرەکەی بەرەو دورگەی ئیمراڵی بەڕێبکەون.
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، حکوومەتی تورکیا دوێنێ بڕیاریدا لە رۆژی جەژندا خانەوادەی سەرۆکی پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجالان دەتوانن سەردانی ناوبراو بکەن لە ئیمراڵی.