Ahmet Okur,Hemın Othman Mohammed
10 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2019
به‌دلیس - AA
له پارێزگای به‌دلیس كه یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی توركیا كه زۆرترین به‌فری تیادا ده‌بارێت، شه‌یدایانی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر رۆژانی كۆتایی هه‌فته‌یان به‌هه‌ل زانی و به‌لێشاو روویان له ناوه‌ندی خلیسكێنه كرد.
هه‌وادارانی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر له ناوه‌ندی خلیسكێنه‌ی ناوچه‌ی ئه‌ل ئامانی هان رێگای نێوان به‌دلیس-تاتوان له كه‌شوهه‌وایه‌كی خۆراویدا كاتێكی خۆشیان به‌سه‌ر برد و خلیسكێنه‌یان كرد.
ئۆنور ئۆزتهمیز یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی کە رۆژانی كۆتایی هه‌فته‌ی له ناوه‌ندی خلیسكێنهكه به‌سه‌ر برد، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌دلیس به خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر به‌ناوبانگه و ئه‌مساڵ به‌فرێكی زۆر له شاره‌كه باریوه.
ئۆزتهمیز باسی له‌وه كرد كه رۆژانی كۆتایی هه‌فته‌یان له ناوه‌نده‌كه به‌سه‌ر بردووه و گوتی: "داوا له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین گۆڕه‌پانی گه‌وره‌تری خلیسكێنه بكه‌نه‌وه. ئێره بچووكه، به‌ڵام كارمه‌نده‌كانی زۆر باشن. هه‌میشه كراوه‌یه بۆمان. كاتی نیوه‌ڕۆ هیچ داناخریت. زۆربه‌ی كات له دوای كار دێین لێره خلیسكێنه ده‌كه‌ین. له به‌یانییه‌وه دێین تا كاتی خۆر ئاوابوون لێره‌ین".
یه‌كێكی دیكه له هه‌وادارانی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر به‌ناوی ئیحسان گوڵتهكینئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه رۆژانی كۆتایی هه‌فته له ناوه‌ندی خلیسكێنه به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ناوه‌نده‌كه شوێنێكی زۆر خۆش و سه‌ره‌نجڕاكێشه.