Ahmet Okur,Ramal Abdullah Mahmood
01 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2019
به‌دلیس – AA
ژنانی شاره‌دێی كاڤاكباش سەربە قه‌زای موتكی سنووری پارێزگای به‌دلیس له رێگای دروستكردنی ئامێر و كه‌لوپه‌ل له گڵ، بژێوی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامیش ده‌ده‌ن به هونه‌ر و پیشه‌ی گڵێنەسازی.
هونه‌ر و پیشه‌ی گڵێنەسازی له‌و شاره‌دێیه نه‌ریتێكی دێرینه، ژنان له ماڵه‌كانی خۆیاندا شوێنیان بۆ ئه‌مه جیاكردۆته‌وه و تهندرور، گۆزه، دیزه، قاپ، ته‌پڵه‌كی جگه‌ره، گوڵدان و قۆری له گڵ دروست ده‌كه‌ن. به داهاته‌كه‌یشی بژێوی ژیانی خانه‌واده‌كه‌یان و خه‌رجی خوێندنی منداڵه‌كانیشیان دابین ده‌كه‌ن.
سەنییه ئۆزبای ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ٢٠ ساڵه ئه‌م كاره ده‌كات و له دایك و نه‌نكییه‌وه فێری ئه‌و پیشه‌یه بووه و ئه‌ویش منداڵه‌كانی فێر ده‌كات.