Barış Gündoğan,Esin Işık,Muhammet Ali Kemal
04 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو ئاشكرایكرد کە به‌ربژێری پارته‌كه‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یراندا، په‌رله‌مانتاری یاڵۆڤای جه‌هه‌په، موحه‌ڕه‌م ئینجه-یه.
له میانی پرۆگرامێكدا كه له هۆڵی وه‌رزشی ئه‌حمه‌د تانه‌ر كشڵاڵی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ربژێری جه‌هه‌په بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له لایه‌ن سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه‌وه ئاشكراكرا.
كه‌مال كلدارئۆغڵو له‌گه‌ڵ سروودی "گوڵه‌كان له چیاكانی ئیزمیر چه‌كه‌ره ده‌كه‌ن"، هاته سه‌ر سته‌یج و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد نه‌ك ته‌نها له ئیزمیر، له سه‌رانسه‌ری توركیادا گوڵه‌كان چه‌كه‌ره ده‌كه‌ن.
كلچدارئۆغڵو داوای له سه‌رجه‌م ده‌نگده‌ران كرد له كه‌شی جه‌ژن ئاسادا بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی دەنگدان و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد رۆژی ٢٥ی حوزه‌یران رۆژانی خۆش ده‌ست پێده‌كات.
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگیی پیشه‌ی مامۆستایه‌تی و باسی له‌وه‌كرد مامۆستایه‌ك خوازیاره كێشه‌كانی توركیا چاره‌سه‌ربكات و بانگهێشتی موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ی كرد بۆ سه‌ر سته‌یج.
كه‌مال كلچدارئۆغڵو رایگه‌یاند كه موحه‌ڕه‌م ئینجه كاندیدی ئه‌وانه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
دوای ئه‌ویش ئینجه ده‌ستی به قسه‌كردن كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان له ئامێز ده‌گرێت و ده‌بێته سه‌ركۆمارێكی بێلایه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا كلچدارئۆغڵو ئاڵایه‌كی توركیای له سنگی ئینجه دا و رایگه‌یاند: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته سه‌ركۆماری ٨٠ ملیۆن هاووڵاتی، ئاڵای توركیا ده‌ده‌م له سنگی".