Ekrem Payan,Aydın Arık,Fecri Barlık,Suat Öztürk
21 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2022
دیاربه‌كر – AA
به‌هۆی بارینی به‌فر و هه‌ڵكردنی رههێڵهوه، رێگای ٥٥٠ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی شرنه‌خ، بینگۆل، سێرت و ئه‌لعه‌زیز داخراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگای شرنه‌خ به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی له دوێنێ ئێواره‌وه ئه‌و پارێزگایه‌ی گرتووه‌ته‌وه رێگای ٥٤ گوند و ئاوایی داخراون.
له پارێزگای بینگۆل رێگای ١٢٢ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون، له سێرت رێگای ٧٣ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون و له ئهلعهزیزیش رێگای ٣٠١ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون داخراون.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به به‌كارهێنانی چه‌ندین ئامێری تایبه‌ت به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راماڵینی به‌فری سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا.