Cemal Aşan,Şener Toktaş,Sayim Harmancı,Sabri Yıldırım,Ramal Abdullah Mahmood
08 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2019
وان- AA
به هۆی به‌فربارین و رههێڵهوه رێگای ٩٤٩ گوند له وان، به‌دلیس، مووش و هه‌كاری داخراون.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی وان رایگه‌یاند له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و پارێزگایه، رێگای ٢٣٥ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون داخراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی ناوچه‌ی یانزه‌مین-یش رایگه‌یاند كه رێگای هاسكۆی-موتكی و وان-باهچه‌سه‌رای به هۆی به‌فربارین و ره‌هێڵه‌ی چڕه‌وه داخراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رێگاوبان و هاتوچۆی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی به‌دلیس، ئومیت كورتكان-یش ئاماژه‌ی به‌وه داوه هه‌ر به هه‌مان هۆوه رێگای هاتوچۆی ٢٤٠ گوند له‌گه‌ڵ شاری به‌دلیس داخراوه.
هه‌روه‌ها رێگای هاتوچۆی ١٨٣ گوند و ئاواییش له‌گه‌ڵ شاری هه‌كاری و شارۆچكه‌كانی سه‌ربه پارێزگای هه‌كاری داخراون.
به هۆی ئه‌و شه‌پۆله چڕه‌ی به‌فربارین كه دوو رۆژه مووش-ی گرتووەته‌وه رێگای ٢٩١ گوند له‌گه‌ڵ شاری مووش و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به‌و پارێزگایه داخراون.