زستان له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو
لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو لە تورکیا باران و لەناوچە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت.
Erzurum
ئه‌رزەڕۆم - AA
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچه‌كه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاسمانی ناوچه‌كه به گشتی هه‌وراوی بێت و پلەکانی گەرما لەنێوان ٢ بۆ ٤ پلە بێت.
پێشبینی دەکرێت خێرایی با زۆر بێت و دوای نیوڕۆ لە چەند ناوچەیەک باران بارین دەست پێ‌بکات.
نزمترین پله‌كانی گه‌رما له شه‌ودا له ئه‌رزنجان ٣، دێرسم ٥ ، ئه‌رزه‌ڕۆم ٠، ئاگری ٢، قه‌رس ٠، ئارده‌خان ١، ئیدر ٧ پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بوو.
پێشبینی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له رۆژدا له ئیدر ١٢، دێرسم ١٦، ئه‌رزنجان ١٤، ئه‌رزه‌ڕۆم ٤ و ئاگری ٥، قه‌رس ٤ و ئارده‌خان ٣ پله‌ی سه‌دی بێت.
له چاوه‌ڕوانی روودانی رووداوی به‌ستن و به‌سه‌هۆڵبوون و، دروستبوونی ته‌م به‌گوێره‌ی ناوچه‌كان له كاته‌كانی شه‌ودا، هۆشداری درا به خه‌ڵك له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست.