Mesut Varol,Sayim Harmancı,Sabri Yıldırım,Şener Toktaş,Ramal Abdullah Mahmood
09 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2019
وان- AA
به هۆی به‌فربارین و رههێڵهوه رێگای هه‌زار و ٢٧٥ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له وان، به‌دلیس، مووش و هه‌كاری داخراون.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی وان رایگه‌یاند کە له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاکە، رێگای ٣١٩ گه‌ڕه‌ك داخراون.
له شاری هه‌كاری و سێ شارۆچكه‌ی سەربە پارێزگای هه‌كاری، رێگای ٢٤١ ئاوایی و ١١٣ گوند داخراون.
به هۆی به‌فربارین و هه‌ره‌سهێنانی به‌فریش له چه‌ند خاڵێكی جیاواز رێگای هه‌كاری-شرنه‌خ داخراوه.
سكرتێری گشتیی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی مووش، شێخموس یه‌نتور رایگه‌یاند، به هۆی به‌فربارین و رههێڵهوه رێگای ٣٠٥ گوند له‌گه‌ڵ شاری مووش و شارۆچكه‌كان داخراون و تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا و راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به‌فر و ره‌هێڵه رێگای نێوان مووش-بینگۆل، مووش-مه‌لازگرد، مووش-كوڵپ-دیاربه‌كر، مووش-ڤارتۆ-كارڵیئۆڤا و مووش-موتك-یشیان داخستووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رێگاوبان و هاتوچۆی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی به‌دلیس، ئومیت كورتكان-یش ئاماژه‌ی به‌وه داوه هه‌ر به هه‌مان هۆوه رێگای هاتوچۆی ٢٩٧ گوند له‌گه‌ڵ شاری به‌دلیس داخراوه. تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش له هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه رێگاكان به رووی هاتوچۆدا.