Tezcan Ekizler,Haydar Toprakçı,Mustafa Güngör,Hüseyin Bağış
04 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2022
ئیزمیر – AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٩ پلە لە شارۆچکەی بوجا سەربە پارێزگاى ئیزمیر خۆرئاوای توركیا روویدا.
بەپێی ئەو زانیاریەی کە لە ماڵپەڕی سهرۆكایهتی بهڕێوهبردنی كارهسات و دۆخه له ناكاوهكان له توركیا (AFAD) بڵاوکراوەتەوە، کاتژمێر ٠٣:٢٩ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٩ پلە لە شارۆچکەی بوجا سەربە پارێزگای ئیزمیر تۆمارکراوە. ئەوەش ئاشکرا کراوە کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٤، ٤٧ کیلۆمەتر بووە.
بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا منارەی مزگەوتی سەڵاحەددین ئۆغڵو لە گەڕەکی کوبیلای لە شارۆچکەی کۆناک رووخاوە. لە دوای بوومەلەرزەکە لە هەندێک شوێنی شارەکە بچڕانی کارەبا روویدا. جگە لەوە پەیوەندییەکی زۆر بە هێڵی ئاگادارکردنەوەی ١١٢ لەسەر رووخانی دووکەڵدانی هەندێک باڵەخانە کراوە. هاوکات بوومەلەرزەکە لە شارۆچکەکانی دەوروبەریشی هەستی پێکرا.
پارێزگاری ئیزمیر، یاوز سەلیم کۆشگەر لە پەیامێکیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رایگەیاند: "پێش هەموو شتێک هیوای تێپەڕاندنی ئەم دۆخە دەخوازم. بوومەلەرزەکەی شارۆچکەی بوجا کە ئاماژە بەوە دەکرێت ٤،٩ پلە بووە، جگە لە رووخانی منارەی مزگەوتێک لە شارۆچکەی کۆناک و برینداربوون بەهۆی بازدان لە بەرزاییەوە هیچ کێشەیەکی دیکە رووینەداوە".
سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیزمیر، تونچ سۆیەر لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بەوە کرد کە تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە ئامادەباشیدان و گوتی: "لە کۆناک منارەی مزگەوتێکمان رووخا. بەپێی دەرەنجامە سەرەتاییەکانمان زیانێکی گەورە رووینەداوە".