Hamdi Çelikbaş
29 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2021
ئەنقەرە - AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،١ پلە لەسەر پێوەری رێختەر، کەناراوەکانی دەریای ئیجەی هەژاند.
بەپێی ماڵپەڕی سهرۆكایهتی ئیدارهدانی كارهسات و باری لهناكاو (AFAD)، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٠٢:٢٦ی ئەمڕۆ، بەگوڕی ٤،١ پلە کەناراوەکانی باشووری خۆرهەڵاتی دوورگەی جیریت-ی هەژاندووە.
بوومەلەرزەکە کە چەقەکەی لە دووری ٧٩ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی مارماریس سەربە پارێزگای موغڵا بووە لە قوڵایی ٤،٩٥ کیلۆمەتری دەریادا روویداوە.