بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەپارێزیی و پارکەکان لە موغلا، کامیل ئەسڵو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "یەکێ لە گرنگترین پرۆژەکانی ئێستای وەزارەتی دارستان و ئاودێری کە خستبوویە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، پارێزگاریکردنە لەو ئاژەڵانەی کەوتوونەتە ژێر ھەڕەشەی لەناوچوون و ئەنجامدانی ئاسانکاریی بۆ ئەواَنەی گرفتی بەردەوامیی ژیانیان ھەیە."
یەکێ لە ھەنگاوەکانی ئەو پڕۆژەیە بوژاندنەوەی ژیانی ئاسکە سوورباوەکان بوو لە تورکیا کە تەنیا لە ئەنتاڵیا مابوون، ھەڵمەتی بووژاندنەوەی ئاسکە سوورباوەکان ساڵی ٢٠١١ دەستپێکردو تا ئێستا توانراوە زەمینەی ژیان لە ٣٠ شوێنی جیا جیای تورکیا بۆ ئەو ئاژەڵە بڕەخسێنن. ئاسکە سوورباوەکان بەشێوەیەکی خێرا حۆیان لەگەڵ ژینگە تازەکان گونجاندووە.