Başak Akbulut Yazar
06 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2021
ئیستانبوڵ – AA
دوای ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندیدار به دادگاییكردن به كرده خۆكوژییه‌كه‌ی نزیك سوڵتان ئه‌حمه‌د له ئیستانبوڵ له رێككه‌وتی ١٢ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٦ كه تیایدا ١٢ كه‌س كوژران و ١٦ی دیکەیش برینداربوون كه زۆربه‌یان هاووڵاتیی ئه‌ڵمانیا بوون، له‌لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه؛ له دۆسیه‌یه‌كی دیكه له‌باره‌ی كرده خۆكوژیەکە بڕیار له‌باره‌ی ٢٦ تۆمه‌تباره‌وه درا.
دانیشتنهکەی دادگا كه له هۆبه‌ی ١٤ی دادگای سزا قورسه‌كانی ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ریه‌ك له تۆمه‌تبارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو ئاتاڵا ئه‌لحه‌سه‌ن، فه‌وزی محه‌مه‌د عه‌لی، خه‌لیل ده‌روێش و ئه‌حمه‌د ئه‌لحه‌سه‌ن له گرتووخانه‌وه به رێگای سیسته‌می ده‌نگ و ره‌نگ به‌شدارییان له دانیشتنه‌كه‌دا كرد.
تۆمه‌تباران كه له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر و وه‌رگێڕه‌كان به‌شداری دانیشتنه‌كه‌یان كرد داوایان له دادگا كرد بڕیاری لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌ر بكات.
ده‌سته‌ی دادگا له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌وه بڕیاریان دا هه‌ریه‌ك له ئاتاڵا ئه‌لحه‌سه‌ن، فه‌وزی محه‌مه‌د عه‌لی، خه‌لیل ده‌روێش و ئه‌حمه‌د ئه‌لحه‌سه‌ن به‌تۆمه‌تی "پێشێلكردنی ده‌ستوور" سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی قورسكراویان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.
هه‌روه‌ها به‌تۆمه‌تی "كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی ١٢ كه‌س له ئاكامی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی خۆكوژ نه‌بیل فازڵ" بڕیاری زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی ١٩٢ ساڵ بۆ هه‌ریه‌ك له چوار تۆمه‌تبارەکە و به‌تۆمه‌تی "هاوكاریكردن له هه‌وڵدانی كوشتن"ی ١٦ كه‌س، به ١٢٨ ساڵ زیندانیكردن و پێبوونی مادده مه‌ترسیداره‌كان به‌بێ مۆڵه‌ت به هه‌شت ساڵ و چوار مانگ زیندانیكردن سزا به‌سه‌ر چوار تۆمهتبارهکەدا سه‌پێندرا.
هه‌روه‌ها به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كدار" سزای زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ و سێ مانگ به‌سه‌ر تۆمه‌تباری دهستبهسهرنهكراو عه‌بدولڕه‌حمان فائیز رەشیددا سه‌پێندرا و گه‌شتی چوونه ده‌ره‌وه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرا.
به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێی تۆمه‌تباركراون دادگا بڕیاری بێتاوانی بۆ ١٨ تۆمه‌تبار ده‌ركرد.
دادگا دۆسیه‌ی هه‌ریه‌ك له تۆمه‌تبارانی راكردوو رەشید عەبدوڵڵا ئەلعەجان، محه‌مه‌د به‌را تاسكیا و ولوئهی تاسكیاه'ی له تۆمه‌تبارانی دیكه جیا كرده‌وه كه بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان بۆ ده‌رچووه.