Sangar Hamad Azeez
24 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2018
یۆزگات - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، به‌كر بۆزداغ رایگەیاد "ئێمه به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون له عه‌فرین ته‌نها به‌ره‌نگاری رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه-داعش نه‌بووینه‌وه به‌ڵكو به‌ره‌نگاری ئه‌و هێزه شاراوانهیش بووینه‌وه كه له پشت په‌رده‌ی ئه‌و رێكخراوانه‌وه ته‌قه‌یان ده‌كرد. هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا به‌سه‌ر هه‌موو دوژمنانی توركیاشدا سه‌ركه‌وتین كه له پشت ئه‌وانه‌وه (رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه) خۆیان ده‌شارده‌وه".
بۆزداغ بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی راوێژکاریی لقی یۆزگاتی ئاک پارتی کرد و گوتارێکی پێشکەشکرد.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا باسی لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کرد و گوتی: "ئێمه به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون له ده‌ڤه‌ری عه‌فرین ته‌نها به‌ره‌نگاری رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه-داعش نه‌بووینه‌وه به‌ڵكو به‌ره‌نگاری ئه‌و هێزه شاراوانهیش بووینه‌وه كه له پشت په‌رده‌ی ئه‌و رێكخراوانه‌وه ته‌قه‌یان ده‌كرد. هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا به‌سه‌ر هه‌موو دوژمنانی توركیاشدا سه‌ركه‌وتین كه له پشت ئه‌وانه‌وه (رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه) خۆیان ده‌شارده‌وه".
بۆزداغ گوتیشی: "ئێمە هەردەم ئەمەمان گوتووە؛ عەفرین هی عەفرینییەکانە و هەر هی ئەوانیش دەمێنێتەوە".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، به‌كر بۆزداغ رەخنەی لەو کەسانە گرت کە باس لەوە دەکەن کە گوایە ئەردۆغان گەورە دەکەن و گوتی: "ئێوە بۆ ناڕەحەت دەبن بەوەی کە رێز لە سەرداری وڵات و حاکمی تورکیا بگرین. کولتووری ئێمە، مەدەنییەتی ئێمە ئەوەیە کە رێز لە گەورەکان بگرین. باوانمان، لە قوتابخانەکان، مزگەوتەکان، لەسەر شەقامەکان و گەڕەکەکان وا فێریانکردوین کە کاتێک گەورەیەک دێتە ژووەوە هەڵسینەوە سەر پێی و رێزی لێبگرین، ئەوە گەورەترین رەوشتی ئێمەیە و یەکێکە لە داب و نەریتەکانمان".