توركيا

یڵدرم: "ئاسایشی تورکیا پەیوەستە بە وڵاتی عێراق و سووریاوە"

بریکاری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا, بینالی یڵدرم: "تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لەناوچەکە زۆرترین قورسایی لەسەرە زۆرترین باجی داوە سەرەڕای ئەوەش زۆرترین رەخنەی لێ دەگیرێت.

Sangar Hamad Azeez  | 24.03.2018 - نوێکردنەوە : 25.03.2018
یڵدرم: "ئاسایشی تورکیا پەیوەستە بە وڵاتی عێراق و سووریاوە"

Istanbul

عەنتاب - AA

بریکاری سەرۆکی گشتی ئاکپارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم بەشداری لە کۆنگرەی لقی عەنتابی ئاک پارتی کرد و گوتارێکی پێشکەشکرد.

یڵدرم ئاماژەی بەوە کرد کە تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لە ناوچەکەدا زۆرترین قورسایی لەسەرە زۆرترین باجی داوە سەرەڕای ئەوەش زۆرترین رەخنەی لێ دەگیرێت و گوتی : "تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لە ناوچەکەدا زۆرترین قورسایی لەسەرە زۆرترین باجی داوە سەرەڕای ئەوەش زۆرترین رەخنەی لێ دەگیرێت. ئەو وڵاتانەی کە یەک زەڕەش قورسایی ناوچەکەیان لەسەر نییە و هیچ باجێکیان نەداوە بەردەوام رەخنە لە تورکیا دەگرن، رەخنە لە ئۆپەراسیۆنەکانی قەڵغانی فورات و لقی زەیتون دەگرن لەبەر ئەوەی ئەوان پەیوەندییەکی باشیان هەیە لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستییەکان. بە گوێرەی زانیاریانەی دەستمان خستووە ئەو وڵاتانە بەردەوامن لە کاری هاوبەش لەگەڵ رێکخراوەکانی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە".

یڵدرم گوتیشی: "لە رۆژئاوای فوڕات بوەستن. بەرەو بەری رۆژهەڵات مەڕۆن، شتێکی لەو شێوەیە بوونی نییە. تیرۆر رۆژهەڵات و رۆژئاوای نییە. ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە بۆنی تیرۆر لەم خاکە نەهێڵین و وابکەین کە تیرۆر جارێکی دیکە نەیەتەوە ئەم خاکە. چی پێویست بێت ئەوە دەکەین. کێ لە پشتیان بێ گرنگی پێ نادەین".

سەرۆکوەزیرانی تورکیا ستایشی سوپای تورکیای کرد گوتی: "تورکیا چووە نێو دوو هێزی دەرئاسا گوتی؛ من لێرەم براکەم. بەبێ من حساب و کیتاب ناکەن. پلانی داهاتوو دانانێن. ئۆپەراسیۆنی قەلغانی فورات، لقی زەیتون ئەوەیە. لەمەودوا کەس بەبێ تورکیا ناتوانێت دەستکاری ناوچەکە بکات و پلانی داهاتوو دابنێت".

سەرۆکوەزیرانی تورکیا جەختی لە هەڵوێستی وڵاتەکەی کردەوە لە بابەتی یەکپارچەیی خاکی وڵاتان و گوتی: "ئێمە پێداگیرین لە بابەتی یەکپارچەیی خاکی عێراق و سووریا. پاراستنی ئاسایشی تورکیا پەیوەستە بە عێراق، بە سووریا و بە وڵاتانی هاوسنووری".

لەبارەی قۆناغی دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی عەفرین، بینالی یڵدرم گوتی: "ئێستا له‌ عه‌فرین سه‌رله‌نوێ ژیان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌. پێكهاته‌ خۆجێیه‌كان، حكوومه‌تی خۆجێیی پێكده‌هێنن، وه‌كو جه‌رابلوس. دوای پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ بۆمب و ته‌قەمەنییەكان، دانیشتوانه‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

یڵدرم تیشکی خستە سەر ئامانجی تورکیا لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکان و گوتی: "له‌ناوبردی په‌كه‌كه‌/په‌یه‌ده‌ و داعش و گێڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ ئه‌و وڵاته‌ و ناوچه‌كه‌، پێشینه‌ی ئێمه‌یه‌. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت رێگری له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بكه‌ن له‌ لایه‌ن توركیاوه‌، زیانیان بەردەکەوێت".

بریکاری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، یڵدرم موژدەی کردنەوەی زانکۆیەکی دیکەی بەهاووڵاتیانی عەنتاب لەو شارە کرد و گوتی: "لە عەنتاب سێیەم زانکۆ دەکەینەوە. زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیای عەنتاب پیرۆزە و خێرداربێت".






بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın