شرنا‌خ
بۆزداغ له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له شرنا‌خ سه‌ردانی سه‌رۆكی رێكخراوی پارێزه‌رانی شرنا‌خ نەوشیروان ئاڵچی كرد.
ئاڵچی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بۆزداغدا هیوای خواست كه بۆ ریشه‌كێشكردنی گرفته‌كان گۆڕانگاری یاسایی بكرێ و ده‌ستووری توركیاش بگۆڕدرێ بۆ ده‌ستوورێكی سڤیل.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی قۆناغی چاره‌سه‌ریی به زووترین كات گرنگی زۆری ده‌بێ.
له دوای ته‌وابوونی كۆبوونه‌وه‌كه، بۆزداغ سه‌ردانی بینای سه‌رۆكایه‌تی ئاكپارتی له شرنا‌خ كرد و باسی له گرنگی ئه‌و قۆناغه‌ی بۆ هاوپارتانی كرد.
بۆزداغ ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد كه قۆناغی چاره‌سه‌ریی هیوای هه‌موو كه‌سێكی سه‌رله‌نوێ شینكردهوه، به‌و مانایه‌ش له هه‌وڵی هاویشتنی هه‌نگاوی مێژوویین كه ببێته چه‌ترێك تیایدا 81 پارێزگای توركیا له ژێری كۆببێته‌وه.
له‌باره‌ی ده‌نگۆی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی كه به‌نیازبوو به زمانی كوردی په‌روه‌رده پێشكه‌ش بكا، یۆزداغ رایگه‌یاند كه وانه‌ی زمانی كوردی له قوتابخانه‌كان وه‌ك وانه‌یه‌كی هه‌ڵبژارده ده‌خوێنرێ.
بۆزداخ باسی لەوەکرد كه 10 ساڵ پێش ئێستا خوێندنی زمانی كوردی وه‌ك وانه‌یه‌كی هه‌ڵبژارده له قوتابخانه‌كان وه‌ك خه‌ونێك بوو، به‌و مه‌به‌سته‌ش ئێستا حەوت مامۆستای زمانی كوردی‌یان له شرنا‌خ دامه‌زراندووه.
راشیگه‌یاند كه كردنه‌وه‌ی به‌شی زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی له كۆلێژه‌كان رێگه‌ی بۆ خوێندن به زمانی دایك له قوتابخانه تایبه‌تییه‌كان كردووەته‌وه.
بۆزداغ روونیكرده‌وه كه ئه‌و خێزانانه‌ی باری ئابوورییان رێگە نادا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن منداڵه‌كانیان له قوتابخانه تایبه‌تییه‌كان بخوێنن، ده‌توانن تا سێ هه‌زار لیره‌ی توركی وه‌ك یارمه‌تی له حكومه‌ت وه‌ربگرن.