Ercan Canbolat,Ramal Abdullah Mahmood
16 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
وه‌زارەتی ده‌ره‌وه‌ی توركیا:
- "هۆشداری ده‌ده‌ینه ئیدارەی هەرێمیی کوردی عێراق کە هەڵەیەکی دیکە نەخاتە سەر ئەو هەڵە مەترسیدارانەی لەم دواییانەدا کردوونی. ئه‌وانه‌ی ببنه هۆی ئه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه له كه‌ركووك پهنابدرێن كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی ئارامی و ئاشتیی ناوچه‌كه، له لایه‌ن ئێمه‌وه به به‌رپرسیار داده‌نرێن".
- "پەیوەندیدار بە کۆتاییهێنان بە بوونی پەکەکە لەسەر خاکی عێراق ئامادەی هەموو جۆرە هەماهەنگییەکین لەگەڵ حکوومەتی عێراق".
وه‌زارەتی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، رایگەیاند "هۆشداری ده‌ده‌ینه ئیدارەی هەرێمیی کوردی عێراق کە هەڵەیەکی دیکە نەخاتە سەر ئەو هەڵە مەترسیدارانەی لەم دواییانەدا کردوونی. ئه‌وانه‌ی ببنه هۆی ئه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه له كه‌ركووك پهنابدرێن كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی ئارامی و ئاشتیی ناوچه‌كه، له لایه‌ن ئێمه‌وه به به‌رپرسیار داده‌نرێن".
وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەنراوێکدا بە ناوی "لەبارەی پێشهاتەکانی کەرکووک و هەڵوێستی حکوومەتی عێراق"، ئاماژەی بەوە داوە کە لە نزیکەوە چاودێری هەنگاوەکانی حکوومەتی عێراق دەکەن بۆ هێنانەدی سەروەری دەستوور لە کەرکووک.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە راگەیەنراوەکەی حکوومەتی عێراق کردووە کە تیایدا هاتووە "چاوناپۆشن لە بوونی چەکدارانی پەکەکە لە کەرکووک و جووڵەپێکردنی ئەوان وەک راگەیاندنی جەنگە".
لە بەشێکی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە "هۆشداری ده‌ده‌ینه ئیدارەی هەرێمیی کوردی عێراق کە هەڵەیەکی دیکە نەخاتە سەر ئەو هەڵە مەترسیدارانەی لەم دواییانەدا کردوونی. ئه‌وانه‌ی ببنه هۆی ئه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه له كه‌ركووك پهنابدرێن كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی ئارامی و ئاشتیی ناوچه‌كه، له لایه‌ن ئێمه‌وه به به‌رپرسیار داده‌نرێن".
لەبەر ئەمە وەزارەتی دەرەوە جارێکی دیکە جەختی لەسەر گرنگی یەکڕیزی سیاسیی و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق کردۆتەوە. ئامادەیی خۆیشی بۆ هەر جۆرە هەماهەنگییەک دەربڕیووە بۆ حکوومەتی عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی پەکەکە لەسەر خاکی عێراق.
راگەیەنراوەکە تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی کە تورکیا پشتگری هەنگاوەکانی حکوومەتی عێراق دەکات بۆ هێنانەدی سەقامگیری و ئاشتی یەکجارەکی لە عێراق.