Muhammet Ali Kemal
04 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداریی لە ٣٣ەمین کۆبوونەوەی موختارەکاندا لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار کرد و گوتارێکی پێشکەش کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لەوەکردەوە کە تورکیا ئەمڕۆ لە بەرەنگاریی لەپێناو سەربەخۆییدایە و گوتی: ''ئەگەر بێت و لەم بەرەنگارییەدا سەربکەوین ئەوا دەشگەینە ئامانجەکانی ساڵی ٢٠٢٣مان و تێڕوانینەکانمان بۆ ساڵەکانی ٢٠٥٣ و ٢٠٧١ شێوە دەگرن. ئەگەر لەم بەرەنگارییەدا شکست بھێنین، تەڵەی سەور کە ١٠٠ ساڵ بەرلە ئێستا نەیتوانی سەربگرێت، دووبارە دەخرێتەوە بەردەممان. چاوەڕوان دەکرێت ھەموو ھاووڵاتییانمان و ئەو کەسانەی ھەست بەلێپرسراوێتیی دەکەن، پێویستە بەم ھۆشیارییەوە لە بابەتەکە تێبگەن و ھەڵوێست و گوتەکانیان بەو پێیە دیاریی بکەن''.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "گوتنی ئەوەی توركیا رادەستی تیرۆر کراوە، واتە چوونە بەرەی تیرۆریستان و رێكخراوه تیرۆریستییهكانەوە. چونكه هه‌موو ئامانجی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ئەوەیە، ئەم قسەیە بگوترێت. ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م قسه‌یه ده‌كات ته‌نها سیاسه‌ت ناكات، به‌ڵكو ئاو بۆ ئه‌و ئاشه ده‌گوازێته‌وه كه بۆ هاوپه‌یمانی شه‌ڕی دژبه وڵاته‌كه‌ی، درووستكراوه".
سەرکۆماری تورکیا جەختی لەوەکردەوە هەمان مامەڵە لەگەڵ هەموو رێخکراوە تیرۆریستییەکاندا دەکرێت و رایگەیاند: ''ئەوەی بەرامبەر رێکخراوی جوداخواز و ئەوانە دەکرێت کە بەکردار، نووسین و گوتار پشتیوانیی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک فەتۆ و داعش دەکەن، ئەوانەی کە ئایینەکەمان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاردەهێنن، هەمان مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانەشدا دەکرێت کە جیاکاریی مەزهەبی دەکەن یان بەهۆی شێوازی ژیانییانەوە هەوڵدەدەن چینێکی کۆمەڵگە بێزار بکەن، پێویستە ئەمە بەوشێوەیە بزانرێت''.
گوتیشی: ''چەند هێرشکردنە سەر بانگبێژ بەهۆی ئەوەی کە بانگ دەخوێنێت و کەسانێک حەزیان لێی نییە، هەڵەبێت، ئەوەندەش بەکارهێنانی توندوتیژی دژی ئەو کەسانەی نوێژناکەن، هەڵەیە. هەروەک چۆن رەزامەندیمان بەرامبەر ئەوە نیشاننەدا لە رابردوودا بەهۆی ئەوەی کچەکانمان سەرپۆشیان بەسەرەوە بوو، لە خوێندنگەکان وەرنەگیرێن، بەهەمان شێوە ئەگەر ئەمڕۆ رەفتارێک بەئاراستەی پێچەوانەی ئەوە بنوێنرێت، هەمان هەڵوێستمان دەبێت. هەروەک چۆن دژی ئەوەین زۆرینە کۆنترۆڵی کەمینە بکات، دەمەوێت بەڕوونی ئەوەش بڵێم کە دژی ئەوەین کەمینە کۆنترۆڵی زۆرینە بکات''.
جەختیشی کردەوە قێزه‌ونترین خراپ سوود لێوه‌رگرتن، ئه‌وه‌یه هه‌وڵ بدرێت له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مردوو بكرێت و گوتی: ''وه‌ك ئه‌وه‌ی له هێرشه‌كه‌ی ئۆرتاكۆی كرا. جارێكی دیكه ده‌یڵێمه‌وه، له توركیادا هیچ كه‌سێك ژیانی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رنامه بۆداڕێژراودا نییه. هه‌رگیز رێگه به‌وه ناده‌ین. له ماوه‌ی ١٤ساڵی ده‌سه‌ڵاتماندا رێگه‌مان به‌وه نه‌داوه. ئه‌گه‌ر هه‌بێت بانگه‌شه بۆ پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وه بكات، ئه‌وا ناچاره به‌نموونه‌ی به‌رجه‌سته بیخاته‌ڕوو".
گوتیشی: "منیش وه‌ك هه‌موو كه‌س ره‌خنه‌م له‌و گوته و دیمه‌نانه گرتووه. ئه‌مه له چوارچێوه‌ی مافی ئازادیی رادهربڕینمدایه وه‌ك تاكێك. به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و هێزه گشتییه‌م به‌كارنه‌هێناوه كه نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كه‌م. هه‌رگیز به‌كارێك هه‌ڵنه‌ستاوم كه به‌ده‌ستێوه‌ردانی ژیانی تایبه‌تی كه‌سێك هه‌ژماربكرێت. هه‌رگیز په‌نام بۆ كارێكی له‌و جۆره نه‌بردووه. هه‌رگیز ئه‌و پارته‌ی كه من داممه‌زراندووه، هه‌نگاوێكی به‌و ئاراسته‌یه نه‌ناوه".
سەبارەت بەئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەلباب ئەردۆغان رایگەیاند: ''رێکخستنێکی نوێ ئەنجامدراوە کە بەهۆیەوە ئینشائەڵڵا ئۆپەراسیۆنی ئەلباب لەماوەیەکی کەمدا کۆتاییدێت. ئینشائەڵڵا ئەمە لە ماوەیەکی زۆر کورت‌دا چارەسەردەبێت. دوای ئەوەش سوورین لەسەر ئەوەی هەموو ئەو ناوچانەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان کردوویانەتە مۆڵگەی خۆیان، پاکبکەینەوە، لە سەرووی هەموویانەوە منبج''.
سەرکۆماری تورکیا سەبارەت بەدۆخی سووریا ئاماژەی بەوەکرد کە ئومێدی گەورە بەڕێوەیە و گوتی: "له‌و كارانه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا به‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ستی سەرتاسەری درێژخایه‌ن له سووریا و گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری سیاسیی به‌ڕێگای گفتوگۆ له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كان، پێشهاتی ئومێد به‌خش هه‌ن. به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م قۆناغه به‌سه‌ركه‌وتوویی گه‌وره‌ترین هیوامانه بۆ هه‌رچی زووه كۆتاییهێنان به‌و ئازار و ناخۆشییه‌ی برایانی سووریمان بینیویانه".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان داوای لە هاووڵاتییان کرد دراوە بیانییەکانیان بگۆڕنەوە و گوتی: "ئه‌و رۆژانه‌ی پێیدا تێده‌په‌ڕین، رۆژی كڕینی دراوی بیانی نییه، رۆژی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی بیانییه. ده‌مه‌وێت ئه‌مه‌تان به‌تایبه‌تی پێڕابگه‌یه‌نم. هیچ قه‌یرانێك به‌رده‌وام نابێت. ئه‌و په‌لامارانه‌ی دژی وڵاته‌كه‌شمان ئه‌نجامده‌درێت، تاسەر به‌رده‌وام نابێت".
گوتیشی: "ئه‌م تكایهم له هه‌موو وه‌به‌رهێنه‌ران، بازرگانان، كاسبكاران، پیشه‌وه‌ران و هاووڵاتیانمان هه‌یه كه هه‌موو تواناكانی به‌رده‌ستان بخه‌نه‌گه‌ڕ، وەبەرهێنان ئەنجام بدەن، بكڕن، بفرۆشن، هه‌لی كار رێكبخه‌ن، بەرهەم بهێین، بازاڕ به‌گه‌ڕبخه‌ن. به‌تایبه‌تی بانكه گشتییه‌كان، تكایه رێژه‌ی سو‌و كه‌مبكه‌نه‌وه. كهمیبكهنهوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ر زۆر به‌ئاسانتر وهبهرهێنانهكهی ئەنجام بدات".
راشیگەیاند: ''هیچ کەس لەو پێگەیە لەخۆشگوزەرانیدا نییە بڵێت 'ناتوانم بەردەمی خۆم ببینم'. پێویستە هەرکەسەو لای خۆیەوە رێگە بۆ ئەو کەسەی پشتی خۆی بکاتەوە، بەلەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسییە ئەو فیداکارییە ئەنجام بدات و هەنگاوی یەکەم بنێت. ئەگەر هیچ کەسێک ئەو هەنگاوەی یەکەمی نەنا، هەرکەسە و لە جێگەی خۆی بەجێگیریی مایەوە، ئەوا وەک ئەو دۆخەی ئێستا تێیداین هەموو شتێکمان هەیە بەڵام مەحکومین بەنەبوونی. لەبەرئەوە دەڵێم، 'وەرن با لەپێناو نیشتمانەکەمان، وڵاتەکەمان، گەلەکەماندا هەموومان پێکەوە دەستبەکاربین' ''.