Mümin Altaş
05 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2018
کلیس - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم سەردانی دوکاندارانی شاری کلیسی كرد کە لهم رۆژانهی دواییدا بەرەوڕووی هێرشی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/پەکەکە لەرێگەی مووشەکەوە بوونەتەوە.
ناوەندی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دیمهنی سەردانی بینالی یڵدرمی بۆ کلیس بڵاوکردەوە.
لە دیمەنەکاندا ئەوە دەردەکەوێت کە یڵدرم سەردانی ماڵی ئەو کەسانە دەکات کە لە شەقامی چالک لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی مووشەکەکاندا گیانیان لەدەستداوە و دواتریش بە پێ بەرەو باڵەخانەی پارێزگای کلیس دەچێت.
ئەو رێگەیەی یڵدرم بە پێی پێیدا دەڕوات نزیکەی کیلۆمەترێکە و لەسەر شەقامی جمهورییەتیش سەر لە دوکانداران دەدات و قسەیان لەگەڵدا دەکات.
دواتر سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەردانی ئەو رێستۆرانتە كردووه کە مووشەکێکی بەرکەوتووە و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارانی پەلامارەکە دەخوازێت.