Yusuf Aydın Deniz
07 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2018
قەرس- AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە میانی کۆبوونەوەی جەماوەریی ئاک پارتی لە شاری قەرس گوتارێکی پێشکەشی هاووڵاتییان کرد.
بینالی یڵدرم لە میانی گوتارەکەیدا گوتی: "به‌داخه‌وه له توركیادا و له ناوچه‌كه‌ماندا پلانی گه‌مه‌یه‌كی هێزه داگیركاره‌كان هه‌یه. له‌و پلانی گه‌مه‌یه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن به خوێن و گیانی كورده‌كان ده‌وڵه‌تێك دروست بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه ئه‌وه نازانن كه له‌م نیشتمانه‌دا كورد و تورك بران و بهیهكهوەن، ئه‌وه‌ی چاودهبڕیته ئه‌وانه ناپاكه".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم هەروەها گوتی: "نه په‌كه‌كه، نه فه‌تۆ و نه داعش ناتوانن هیچ شتێكمان لێبكه‌ن، ناتوانن یه‌كێتیی و برایه‌تی ئه‌م گه‌له تێكبده‌ن".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.