Yusuf Aydın Deniz
07 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دادی تورکیا، عەبدولحەمید گول لە میانی کۆبوونەوەی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵودا بەشدارییکرد و ژمارەیەکی روونکردنەوەی دا.
عه‌بدولحه‌مید گول سەبارەت بە به‌ڵێنی ئۆپۆزسیۆن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سیستمی په‌رله‌مانی، رایگەیاند "به‌و شێوه‌یه كه سه‌رۆكی گشتیی دابنیشێت و بڵێت 'ئێمه سیستمی پێشوو دهگەڕێنینهوه' ئه‌و سیستمه ناگه‌ڕێته‌وه. ئه‌و بابه‌ته له كۆندابوو كه 'ئیراده‌ی گه‌ل له نێوان لێوی دوو سێ سه‌رۆكی گشتیدا بێت'. دوای 24ی حوزه‌یران جگه له‌وه‌ی گه‌ل ده‌یڵێت هیچ شتێک نابێت".
هەروەها له‌باره‌ی ده‌نگۆكانی ئینجه سه‌باره‌ت به داواكاری راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ی فه‌تۆ، فەتحوڵڵا گوله‌ن گوتی: "له راستیدا له‌وباره‌یه‌وه كاری ناجيددی هه‌یه. چی بووه یه‌كێك له ئه‌مریكاوه ته‌له‌فۆنی كردووه، ده‌بێت ئه‌وه بۆ خه‌ڵك روون بكاته‌وه كێ بووه و چی گوتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانییه ئه‌وه‌یه كه‌سێك به‌ربژێر بێت بۆ سهركۆمار و چاوی له‌و پۆسته بێت متمانه به داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌ت نه‌كات به‌ڵكو متمانه به په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له ئه‌مریكاوه بكات -ئاخۆ ده‌بێت كاریان تێكردبێت، كێ ته‌له‌فۆنی كردووه و چی گوتووه-، گه‌لی تورك هه‌رگیز چۆك بۆ ئه‌و جۆره بۆچوون و شێوازه دانادات".
سەبارەت بە لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانی فه‌تۆ له لایه‌ن لیژنه‌كه‌ی جهههپهشەوه رایگه‌یاند "ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لێ ناكه‌ین بڵێن 'كاری راست كراوه و ده‌ستتان خۆش بێت'... دهنگۆكانتان كارپێكراو نیین. ئه‌وه‌ی به‌و كاره هه‌ڵده‌ستێت له توركیا حكوومه‌تی متمانه‌پێكراو و داواكارانی گشتیین".
عه‌بدولحه‌مید گول گوتی: "107 هه‌زارو 175 كه‌س له كار دوورخراونه‌ته‌وه. 108 هه‌زارو 905 داواكاری پێشكه‌ش به...
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.