Muhammet Ali Kemal
02 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند: ''داواده‌که‌م هاووڵاتییانمان له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بهلێپرسراوێتییهوه مامه‌ڵه بکه‌ن و خۆیان به‌دووربگرن له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و بابەتانه‌ی ده‌بنه هاوکاری وه‌دیهێنانی ئامانجی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان''.
بینالی یڵدرم له رێگه‌ی تویتێکه‌وه له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، رایگه‌یاند: ''رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان هیچ جیاوازییه‌ک له‌نێوانیاندا نییه. هه‌موویان ئامانجیان ئه‌وه‌یه دڕندانه مرۆڤه‌کان بکوژن و ترس و دڵه‌راوکێ له کۆمه‌ڵگه‌دا درووست بکه‌ن''.
یڵدرم نووسیویه‌تی: ''داواده‌که‌م هاووڵاتییانمان له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بهلێپرسراوێتییهوه مامه‌ڵه بکه‌ن و خۆیان به‌دووربگرن له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و بابەتانه‌ی ده‌بنه هاوکاری وه‌دیهێنانی ئامانجی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان. پێویسته ئه‌وه بزانرێت که ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ده‌بنه مایه‌ی په‌سنکردنی تیرۆر، وه‌ک تاوان ئه‌ژمارده‌کرێن و سزایان به‌وادا دێت''.