Muhammet Ali Kemal
02 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ- AA
ته‌رمی ١١ له‌و ٣٩ که‌سه‌ی کە له هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ی ناوچه‌ی ئۆرتاکۆی شاری ئیستانبوڵ گیانیان له‌ده‌ستدابوو، راده‌ستی خانه‌واده‌کانیان کرایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی رێکاره یاساییه‌کان له دامه‌زراوه‌ی پزیشکی دادوه‌ری ناوچه‌ی یه‌نیبۆسنا بۆ ١١ له ته‌رمه‌کان ته‌واوکرا، ته‌رمی ئه‌و ١١ که‌سه راده‌ستی خانه‌واده‌کانیان کرایه‌وه.
ئه‌وه‌ش زانراوه که رێکاره‌کان له‌باره‌ی ٢٨ ته‌رمه‌که‌ی دیکه درێژه‌یان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ده‌کرێت له‌و ٣٩ که‌سه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، ٢٥یان پیاو و ١٤یان ژنن، ٢٤یان هاووڵاتیی ژماره‌یه‌ک وڵاتی جیاوازن، هاوکات هه‌وڵه‌کانی دیارییکردنی رەگەزنامەی ٤ که‌سیان هێشتا درێژه‌ی هه‌یه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ریه‌ک له په‌رله‌مانتارانی جه‌هه‌په، عه‌لی شه‌که‌ر و سهلینا دۆغان سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی پزیشکی دادوه‌رییان کرد و زانیاری‌یان له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌کانه‌وه وه‌رگرت.
له‌کاتی هاتنە ده‌ره‌وه‌دا عه‌لی شه‌که‌ر له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد کە ته‌رمی ١١ که‌س له‌و ٣٩ که‌سه‌ی کە له هێرشه تیرۆریستییه‌که‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه راده‌ستی خانه‌واده‌کانیان کراوه‌ته‌وه و گوتی: "ئه‌وه‌مان پێ راگه‌یه‌نرا که ته‌رمی ٢٨ که‌سه‌که‌ی دیکه‌ش له پزیشكی دادوه‌رییه و کاره‌کان له‌باره‌یانه‌وه به‌رده‌وامه".
شه‌که‌ر باسی له‌وه‌کرد رووداوه‌که زۆر دڵی ته‌نگ کردوون و گوتی: "له‌نێو ئه‌و که‌سانه‌دا که هاووڵاتی تورکیان، پۆلیسێک، گارسۆنێک و دوو کارمه‌ندی ئاسایش بوونیان هه‌یه. حه‌وت که‌س له‌وکاته‌دا وه‌ک کڕیار له‌وێ بوون. ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی تورکیا که له رووداوه‌که‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌و که‌سه به‌لجیکییه به‌ره‌گه‌ز تورکه‌وه، ١١ که‌سه".
لای خۆیشییه‌وه سهلینا دۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به کونسوڵگهرییهکانهوه کرا، ته‌رمی هاووڵاتییه بیانییه‌کانیش ره‌وانه‌ی وڵاته‌کانیان ده‌کرێته‌وه و بڕیاره ئه‌مڕۆ ته‌رمی ٧ که‌سی دیکه راده‌ستی که‌سوکاریان بکرێته‌وه.