مەرەش
ئەحمەد ئوزدەمیر کە خەڵکی گوندی چیچەکە لە ئەنقەرە تەمەنی گەیشتۆتە ٤٥ ساڵ، ئێستا گۆڕی خۆی ئامادە دەکا و ئەمەش بوە جێگای سەرنجی ھاووڵاتیانی ئەو دەڤەرە.
ئەحمەد ئوزدەمیر بۆ AA گوتی: "چەند ساڵێکە من بیرم لەوە کردۆتەوە بەر لە مردن گۆڕی خۆم ھەڵکەنم و لە ساڵی رابردوەوە دەستم بە ھەڵکەندی گۆڕ کردووە و تا ئێستا بڕی ٢٠ ھەزار لیرەی تورکی تێچوە."
ھەروەھا ئوزدەمیر گوتی: "من لەدایکبووی گوندی چیچەکم و ھەر لەو گوندش گەورە بوم و خوشحاڵم کە ھەر لێرە بە خاک دەسپێردرێم و من لێف و سەرینیشم لە ناو گۆڕەکەی خۆمم داناوە."
ھەروەھا گوتی: "ھەرچەندە مردن لای ئێمە کارێکی سارد و دڵتەزێنە، بەڵام زۆر کەس بە دروستکردنی گۆڕ پیرۆزباییان لەمن کردووە و دەبی مروڤ لە مردن ئازا بێ و لە ھەمان کاتیشدا دروستکردنی گۆڕ دەبێتە ھۆی ئەوەی مروڤ پێداچونەوە بە کردەوەکانی خۆیدا بکات."