Abdullah Shukur
04 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2017
سوپای تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە سووریا بۆ بەرنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ١٢ بنکەی رێکخراوەکەی لە ناوچەکانی کەبیرئەلموکری، سوفلانییە، زامماری لە باکووری ئەم وڵاتە بۆردومان کرد و بە ھۆیەوە بە پێی سەرەتاییترین ئامارەکان ١٤ تیرۆریست کوژراون.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی لە سوپای تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی لە ناوچەکانی زاممار، سوفلانییە ، کەبیر ئەلموکری و بزاگاح لە باکووری سووریا ئەنجامدراوە.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا حەشارگە و جەبەخانەکانی رێکخراوی تیرۆریستی کراونەتە ئامانج و ١٢ شوێن لەناو براون و بە پێی سەرەتاییترین زانیارییەکان ١٤ تیرۆریست کوژراون.
لە لایەکی دیکەش، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات سەربازێکی تورکیا لە سووریا بە ھۆی کەوتنی گوللـە ھاوەنەوە گیانی لەدەستدا و سێ سەربازی دیکە بریندار بوون.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە بریندارەکان دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانە کران و سەرەخۆشیش لە خانەوادەی قوربانییەکە کرا.