Mohammed Baqi Hussein
04 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "رێكخستنه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌نجامدراوه كه به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ئۆپه‌راسیۆنی ئەلباب كۆتایی بێت. ئینشائه‌ڵڵا ئه‌مه به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م چاره‌سه‌ر ده‌بێت. بۆ دواتریش سوورین له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی منبج و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی کە رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان هێلانه‌یان تێدا دروستکردووه".
ئه‌ردۆغان له‌میانی ٣٣ەمین كۆبوونه‌وه‌ی موختارهكاندا له سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا باسی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كرد.
ئه‌ردۆغان گوتی: "گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته‌كانی مێژووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرمان به‌ده‌ستهێناوه و به‌ده‌ستیده‌هێنین. له په‌كه‌كه‌وه بۆ داعش، لهفهتۆوه تا ئه‌وانه‌ی دیكه، له‌لایه‌ك له‌ژێر گه‌مارۆی ده‌وڵه‌ت و له‌لایه‌ك له‌ژێر گه‌مارۆی گه‌لدان. رێكخستنه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌نجامدراوه كه به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ئۆپه‌راسیۆنی ئەلباب كۆتایی بێت. ئینشائه‌ڵڵا ئه‌مه به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م چاره‌سه‌ر ده‌بێت. بۆ دواتریش سوورین له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی منبج و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی کە رێكخراوه تیرۆريستییهكان هێلانه‌یان تێدا دروستکردووه".
گوتیشی: "پێشهاتی ئومێدبه‌خش هه‌یه له سووریا له سایه‌ی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌سته‌به‌رمان كردووه و له سایه‌ی هه‌وڵه‌كاندا بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی. گه‌وره‌ترین ئاواتمان ئه‌وه‌یه ئه‌م قۆناغه به‌سه‌ركه‌وتووی به‌ئه‌نجام بگات و ئازاری برا سوورییهكانمان كۆتایی بێت".
سه‌ركۆماری توركیا له قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له نزیكه‌وه چاودێریی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ن كه له‌پێناو هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی مه‌زهه‌بیدا به‌دیده‌كرێت و رایگه‌یاند، به‌سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، بینالی یڵدرم له رۆژی هه‌ینیدا بۆ عێراق، په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان زیاتریش به‌ره‌وپێش ده‌چن.