Mazın Asad
04 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2017
لە ١٦٥ـەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتدا، لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان و شەڕ و پێکدادانەکان لە ناوچەکانی ئەلباب و بزاعەی سووریا ٥١ تیرۆریستی داعش کوژران کە چواریان ئەمیری ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بوون.
بەپێی ئەو زانیارییەی لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ەوە بەمەبەستی نەھێشتنی ھەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سنوور لە باکووری سووریا دەستی پێکردووە، درێژەی ھەیە.
لە ١٦٥ـەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکە، ھێزە تایبەتەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە پاڵپشتی ھێرشی چڕی وشکایی و ئاسمانی سوپای تورکیا، درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکە دەدەن.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکە، دوای دیاریکردنی ٢٠٠ پێگەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، بە چڕی ھێرش کرایە سەر شوێنی حەشارگە و بنکەکانی ئەو رێکخراوە و تێدا ژمارەیەک پێگە خاپوور کران.
-٥٦ باڵەخانە و سێ پێگە خاپور کران
ھاوکات داوای دیاریکردنی پێگەکانی داعش لە ناوچەی ئەلباب لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانانەوە، ھەشت ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە ئەنجام درا و بەھۆیەوە دوو سەکۆی بەرگری و دوو ئۆتۆمبێلی داعش تێکشکێنران.
لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر پێگەکانی داعش لە ناوچەی ئەلباب و بزاعە، ٥٦ باڵەخانە و سێ ئامانجی داعش خاپوور کران کە وەک سەکۆی بەرگری بەکاردەھێنرا.
ھەر لە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی سوپای تورکیا لەو ناوچانەدا ٥١ تیرۆریستی داعش کوژران کە چواریان ئەمیری ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بوون.
ھاوکات دوای پاککردنەوەی ئەو ناوچانەی لە داعش، لە لایەن تیمەکانی پۆچەڵکردنەوەی بۆمب ٢٤ بۆمبی دەستی پوچەڵ کرایەوە. لە وەتەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە تاوەکو ئێستا، سێ ھەزار و ٦٥٦ بۆمبی دەستی پۆچەڵ کراوەتەوە و ٥٥ مینیش بەشێوەیەکی کۆنترۆڵکراو تەقێندراوەتەوە.