Halil Fidan,Rewa Mahmut Hasan
16 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2018
ئورفا - AA
گواستنەوەی کەلوپەل و ئۆتۆمبێلی سەربازیی بۆ سەر سنووری سووریا لەناو تورکیا بەردەوامی هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش کاروانێکی ١٥ ئۆتۆمبێلیی سەربازی لە شاری ئورفاوە بەڕێکەوتن.
ئەو کاروانە سەربازییە لە کارمەند و ئۆتۆمبێل پێکهاتووە و بەرە و شاری عەنتاب بەڕێکەوتوون.
تانک و زرێپۆش لەناو کۆنتەینەرەکەدایە و بە مەبەستی زیادکردنی هێزە سەربازییەکانی سەر سنووری سووریا، رەوانەی ئەو ناوچەیە کراون.