Hüseyin Demirci,Mohammed Baqi Hussein
16 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2018
قه‌رس - AA
له شاری قه‌رس، له‌سه‌ر به‌فر یاریی رمبازی ده‌كه‌ن.
گه‌نجانی گونده‌كانی سه‌ربه شارۆچكه‌ی سه‌لیم، هه‌م درێژه‌ی به وه‌زشی باووباپیرانیان ده‌ده‌ن، هه‌م كارێك ده‌كه‌ن گه‌شتیاره ناوخۆیی و بیانییه‌كان كه روو له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، كاتێكی خۆش به‌سه‌ربه‌رن.
ئه‌سپسوار و وه‌رزشكارانی رمبازی له‌گوندی كهكهچ كۆده‌بنه‌وه و نمایشی سه‌رنجڕاكێش پێشكه‌شی ئاماده‌بووان ده‌كه‌ن كه بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌و نمایشانه له‌ده‌وری زه‌وییه به‌به‌فر داپۆشراوه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه.
ئه‌سپسواره‌كان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو كاتژمێر نمایش ده‌كه‌ن و هونه‌رو لێهاتوویی خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری كولتوور و گه‌شتوگوزاری قه‌رس هاكان دۆغانای رایگه‌یاند، هه‌موو كۆتایی هه‌فته‌یه‌ك له گوندێكی سه‌ربه سه‌لیمییه پێشبڕكێی رمبازی رێكده‌خرێت و به‌مه‌ش ئه‌سپه‌كان به چالاكی ده‌مێننه‌وه.
توران ته‌په كه ماوه‌ی نزیكه‌ی 30 ساڵه رمبازی ده‌كات ده‌ڵێت، "به‌م دواییه خواست له‌سه‌ر رمبازی زیادیكردووه. یاری به‌بێ ته‌ماشاكه‌ر نابێت. ئێمه له‌هه‌موو یارییهكانماندا بینه‌ر و هانده‌رمان هه‌یه".
یه‌كێك له گه‌شتیاره ناوخۆییه‌كان به‌ناوی ده‌فنه ئینجه ده‌ڵێت، "بۆ تهماشاكهرانیش خۆشه، به‌ڵام له‌سه‌ر پشتی ئهسپهكهبیت خۆشتره. من پێشتر ئه‌سپسواریم كردووه. به‌ڵام نه‌متوانیوه هێنده خێرا بڕۆم".