Abdullah Söylemez,Yasin Çavdar
31 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2023
ئاگری-AA
لە ئەنجامی ئەو بەفربارینەی کە لە کۆتا رۆژی مانگی ئاداردا کاریگەر بوو، شاری ئاگری سپیپۆش بوو.
ئەو بارانبارینەی کە ناوبەناو کاریگەر بوو لە شارەکەدا، گۆرا بۆ بەفربارین.
بەهۆی زۆری بەفرەوە شەقام و کۆڵانەکان سپیپۆش بوون. ناوەندی قەزای ئەلەشکیرت بە بەفر داپۆشرا.
یەکێک لە دانیشتووانی شارەکە بە ناوی زەکی ئادیگوزەل بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کۆتا رۆژی مانگی ئادار سوپرایزی لەگەڵ خۆیدا هێنا.
ئادیگوزەل بە ئاماژەدان بەوەی کە دڵخۆشن بە بەفربارین گوتی: "ماوەی چەند ساڵێک بوو وشکەساڵی بوو. ئەمڕۆ کۆتا رۆژی مانگی ئادارە، رەنگە لە پارێزگاکانی رۆژئاوا بەهار بێت، بەڵام لێرە بەفر دەبارێت. ئەمساڵ بەهۆی وشکەساڵییەوە بەفربارین کەم بوو. زووتر چاندن لە کێڵگەکان دەستی پێ کرد و ئەم بەفرە بەسەر کێڵگەکاندا باری. خوایاربێت ئەمساڵ بەرهەمەکان باشتر دەبن".