Ramal Mahmood
01 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2016
وان - AA
بەهۆی باهۆزی بەفربارینەوە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو رێگەی ٦٣ دێ و ٣٠ گەڕەک لە وان، نۆ گوند و ٢٢ دێ لە هەکاری، ٧٠ گوند لە مووش، ٦٧ گوند لە بەدلیس و ١٦ گوند لە ئەلعەزیز داخران.
بەهۆی بارینی بەفری زۆرەوە رێگەی هاتوچۆی ٦٣ دێ و ٣٠ گەڕەک لە وان داخران. بەمەبەستی کردنەوەی رێگاکان تیمەکانی شارەوانی وان بەردەوامن لەکارەکانیان.
ئاستی بەفر بارین لە شارۆچکەی چاڵدێران گەیشتووەتە ٤٠ سانیتمەتر. هاووڵاتییانی شارۆچکەکە خەریکی ماڵینی بەفرن لە بەردەم ماڵ و فرۆشگاکانیان. تیمەکانی راماڵینی بەفریش بەردەوامن لە پاککردنەوەی شەقامەکان لە بەفر.
بەهۆی شەپۆلی بەفرباینەوە رێگەی ناو شاری مووش و رێگەی ٦٧ گوند داخراون.
هەروەها بەهۆی بارینی بەفری زۆر لە پارێزگای هەکاری لەدوێنێ شەوەوە رێگەی نۆ گوند و ٢٢ لادێ داخراوە. تیمەکانیش بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ کردنەوی رێگاکان و پاککردنەوەیان لە بەفر.
ئاستی بەفربارین لە شارۆچکەی یوکسەکۆڤا گەیشتە پێنج سانتمەتر، هاووڵاتییان خەریکی راماڵینی بەفرن لە پێش خانوو، و فرۆشگاکانیان.
پارێزگای ئەلعەزیزیش لە باهۆزی بەفربارینەکە بێبەش نەبوو.
رێگەی چوار گوندی سەر بە شاری ئەلعەزیز، یەک گوندی سەر بە قەزای باسکیل، ٢١١ گوندی سەر بە قەزای کاراکۆچان گیرا. تیمەکانی رێگاوبانی ئەلعەزیز لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ پاککردنەوە و کردنەوەی رێگا و شەقامەکان.