Cüneyt Çelik
17 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2023
قەرس - AA
لە قەزای دیگۆر سەر بە پارێزگای قەرس، بەهۆی تەرزە و بارانبارینی بەخوڕەوە کە ناوچەکەی گرتەوە، ئاو چووە بەشێک لە خانووەکانەوە.
دوێنێ ئێوارە، تەرزە و بارانبارینێکی بەخوڕ لە گوندی ڤاڕڵی سەر بە قەزای دیگۆر کاریگەر بوو. بەو هۆیەوە چەمەکان لە ناوچەکە سەرڕێژبوون و ئاو چووە حەوت ماڵەوە.
دوای ئاگادارکردنەوەیان لە دۆخەکە، تیمەکانی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکان لە تورکیا (AFAD) و جەندرمە و بەرگریی شارستانی رەوانەی ناوچەکە کران. بەشێک لە هاووڵاتییان ئەو ئاوەی لە ماڵەکانیاندا کۆببوویەوە بە سەتڵ فڕێیاندا دەرەوە.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دوای گەیشتنیان بۆ گوندەکە ئەو ئاوەی لە خانووەکانی هاووڵاتییاندا کۆببوویەوە فڕێدایە دەرەوە.
ژمارەیەک لەو پەلەوەرانەی لەناو کۆلانەکانیاندا بوون لەناوچوون.
لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان، موختاری گەڕەکی ڤاڕڵی، کەمال جاڤلانڵار رایگەیاند، تاکە دڵنەوایی ئەوان ئەوە بووە کە رووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و گوتی: "بارانێکی زۆر باری، لە گوندەکە لافاو دروست بوو، سوپاس بۆ خوا هیچ زیانێکی گیانیی نەبوو. کێشەی ئێمە پاکڕانەگرتنی چەمەکانە. چەمەکان پڕن لە لقی دار و دەمانەوێت پاک بکرێنەوە. ئاو چووە ٥-٦ ماڵ. هەندێک مریشک و قاز لەناوچوون".