Erbil Başay
15 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2021
به‌رلین – AA
له ئاكامی ئه‌و بارانبارینه به‌خوڕه‌ی ویلایهتەکانی راینلاند-پلاز و باكووری راین رۆژئاوای ئه‌ڵمانیای گرتووه‌ته‌وه، لافاو رووی دا و لە ئاکامدا، ٣٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
پۆلیسی ناوچەی كۆبڵێنز له تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه کە به‌هۆی روودانی لافاو لە شاری باد نهوناهر-ئاهرهیلهر، ١٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه به‌رایییه‌كان، ١٥ كه‌س له شاره جیاوازه‌كانی ویلایه‌تی باكووری راین گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ویلایەتی راینلاند-پلاز، مال‌و درهیهر رایگه‌یاند كه پێشتر كاره‌ساتی له‌م جۆره‌یان نه‌دیووه و گوتوویه‌تی "به‌ڕاستی كاره‌ساتێكی دڵته‌زێنه".
به‌هۆی لافاوه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له ماڵه‌كان له هەردوو ویلایهتهکە رووخاون، شه‌قام و كۆڵانه‌كان كه‌وتنه‌ته ژێر ئاو و مه‌ترسی ئه‌وه‌یش هه‌یه ژماره‌یه‌ك خانوو دابڕووخێن.
%2Falmanyasel11.jpg)