Meltem Yılmaz,Hakan Burak Altunöz,Mohammed Baqi Hussein
26 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2018
ترابزۆن - AA
له ئه‌نجامی لادانی مینی پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر بۆ ناو چه‌مێك له شارۆچكه‌ی ماچكا سەربە پارێزگای ترابزۆن، به‌پێی زانیارییه بەراییه‌كان 17 كه‌س برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، مینی پاسێك له‌سه‌ر رێگای گوندی چاتاك سه‌ربه شارۆچكه‌كه كه به‌فری لێباریوه، شۆفێره‌كه‌ی كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه و كه‌وتووه‌ته ناو چه‌مێكه‌وه.
به‌پێی زانیارییه بەراییه‌كان له رووداوه‌كه‌دا، 17 كه‌س برینداربوون كه یه‌كێكیان برینه‌كه‌ی سه‌خته.
تیمه‌كانی فریاگوزاری برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه گواستووه‌ته‌وه.