Sangar Hamad Azeez
26 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2018
نیویۆرک - AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ: "بەهۆی هاوکاری رێککەوتنی ئیدلب سوپای تورکیا دەکەم".
ترەمپ کە بۆ یەکەم جارە سەرۆکایەتی دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لەژێر ناوی "داماڵینی چەکی ئەتۆمی و چەکە کۆمەڵکوژەکان" ئێرانی کردە ئامانج.
ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد کە رژێمەکەی ئەسەد دوو جار چەکی کیمیایی دژ بە گەلەکەی بەکارهێناوە و گوتی: "رووسیا و ئێران پشتیوانی رژێمی سووریا دەکەن بۆ کۆمەڵکوژی. ئێران و رژێمی سووریا تیرۆری توندڕەو بارگرژی دروست دەکەن".
سەرۆکی ئەمریکا ئێرانی تۆمەتبارکرد بە یارمەتیدانی تیرۆر و گوتیشی کە بەم هۆکار لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران کشاوەتەوە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد کە ئێران بە ئەنجامدانی رێککەتنی ئەتۆمی پارەیەکی زۆری دەستدەکەوت و گوتیشی: "لەگەڵ ئەنجامدانی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران هێرشەکانی زیاتر ببوو".
ئەو سەرۆکە ئەویشی نەشاردەوە کە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو تەواوی گەمارۆ ئابوورییەکان لەسەر ئێران جێبەجێ دەکات و گوتیشی: "ئەگەر بێتو ئێران گەمارۆکانیش پێشێل بکات ئەوا دەرئەنجامی خراپی بۆی دەبێت".
ترەمپ تیشکی خستە سەرئەوەی کە هێرشەکانی رووسیا، ئێران و رژێم بۆسەر ئیدلب کەمی کردووە و گوتیشی کە سوپای تورکیا دەکات بەهۆی ئەو رێککەوتنەی کە ئەنجامی داوە لەگەڵ رووسیا و بووەتە هۆی کەمکردنەوەی بارگرژییەکان.