Sangar Hamad Azeez
26 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2018
نیویۆرک - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو جەختی لەوە کردەوە کە لە عێراق و سووریا "هەڕەشەی تیرۆر بەردەوامی هەیە. داعش، ئەلقاعیدە، نوسرە و پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە هێشتا لەو شوێنانە بوونیان هەیە".
چاوشئۆغڵو بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی نۆیەمین کۆڕبەندی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە جیهان کرد و تیایدا گوتارێکی پێشکەشکرد.
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی کردەوە لەوەی کە تا ئێستاش تیرۆریستان لە عێراق و سووریا بوونیان هەیە و گوتی: "هەڕەشەی تیرۆر بەردەوامی هەیە. داعش، ئەلقاعیدە، نوسرە و پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە هێشتا لەو شوێنانە بوونیان هەیە".
چاوشئۆغڵو گوتیشی: "هیچ وڵاتێك بهتهنها ناتوانێت بهرهنگاری تیرۆر ببێتهوه. دهبێت بهیهكهوه جووڵه بكهین".