Aybüke İnal Kamacı
16 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١١٥ هەزار و ٧٩٤ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام حەوت هەزار و ٩٠٦ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٩٠ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ١١٥ هەزار و ٧٩٤ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام حەوت هەزار و ٩٠٦ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٩٠ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٦٥٨ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی حەوت هەزار و ١٨٩ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٤٨٩ هەزار و ٦٢٤ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٣١ مليۆن و ٧٤٨ هەزار و ٩٦٥ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٦٠٢ هەزار و ٣٤ حاڵهت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٧ هەزار و ٦٥٢ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٢٠١ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٦ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٧،٩ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٥٩،٦ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٠،١ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٨ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.